یانەى شەترەنجى خانزاد لە ساڵى 1998 دامەزراوە بە ئامانجى هاندانى تاکەکانى کۆمەڵ لە کوڕان و کچان فێرى یاری شەترەنج ببن و تواناکانیان بخەنە گەڕ
یانەى شەترەنجى خانزاد بە یەکێک لە یانە پێشەنگەکان هەژمار دەکرێت لەسەر ئاستى کوردستان بە تایبەتى و لە ئێراق و ناوچەکە بە گشتى. لەوەتەى دامەزراندنییەوە تاوەکوو ئێستا 2023 ساڵانە بەشدارى دەکات لەپاڵەوانییەتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ، لە زۆربەى پاڵەوانییەتەکان ئەنجامى سەرکەوتوو بەدەست دێنێت
=KTML_Bold=ئامانجەکانى یانە=KTML_End=
- یارى شەتڕەنج ببێتە یارییەکى میللى لەنێو کۆمەڵگەى کوردەواریدا.
- دۆزینەوەى توانا شاراوەکان لەنێو کوڕان و کچانى گەلەکەماندا وە سەرخستنى تواناکانیان.
- شەتڕەنج ببێتە یەکێک لە یارییە یەکەمەکان لە ڕووى بەدەستهێنانى دەستکەوتەکان.
- ئاشنابوون و ناساندنى کوردستان بە جیهان لە ڕێگەى یارى شەتڕەنج بە ڕێگاى سازدانى فیستیڤاڵى نێودەوڵەتى و بەشداریکردن لە کۆڕو پاڵەوانییەتە جیهانییەکان و بە دەستهێنانى ئەنجام و دەستکەوتووى باش.
- خوێندنى شەتڕەنج لە قوتابخانە و خوێندنگەکاندا ، کە ئەمە یەکێک بوو لە خەون و ئامانجە هەرە سەرەکییەکانى یانەکەمان کە خۆشبەختانە لە ساڵى 2014 بە یارمەتى دڵسۆزانى میللەتەکەمان بە تایبەتى لە وەزارەتى پەروەردەى هەرێم توانرا بۆ یەکەمین جار لە کوردستان و ئێراقیش ئەم پڕۆسە گرنگە هەنگاو بنرێت بۆ پێشەوە بە پیادەکردنى لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانى هەولێر پاشان سەرجەم قوتابخانەکان لە سەرانسەرى کوردستان بگرێتەوە.
[1]