حاڵەتی کڕێشی سەر بۆ جۆری شامپۆ و هۆکاری لاوەکیی دیکە ناگەڕێتەوە. پزیشکان پێیان وایە، هۆکاری ئەم حاڵەتە زانستییە و ئەو کەسانەی پێستی سەریان وەکوو پێویست شێدار نییە و وشک دەبێت، زیاتر تووشی کڕێشی سەر دەبن.
لەڕاستیدا وشکهەڵگەڕانی پێستی سەر بۆ کەمیی ڤیتامینەکانی جەستە دەگەڕێتەوە، بۆ نموونە، ئەو کەسانەی وەکوو پێویست ڤیتامینی B و ڤیتامینی A بۆ جەستەیان دەستەبەر نابێت، زیاتر لە کەسانی دیکە تووشی ئەم دۆخە نەخوازراوە دەبن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 562 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!