ئەسپ زین و لغاو، تاژی جل و ڕست.
زین: ئامرازێکە لە چەرم و تەختە درووستدەکرێت، لەسەر پشتی وڵاخ دادەنرێت، سوار لەسەری دەدانیشێت. لغاو: ئاسنێکی ئەڵقەدارە، دەکرێتە ملی وڵاخ، سوار دەستەجلەوی پێدەکات. ڕست: پەتێکە دەکریتە ملی تاژی، کاتێک دەبرێت بۆ ڕاو (فەرهەنگی خاڵ) واتە: ئەسپ زین و لغاوی دەوێت، تاژیش جل و ڕست، پەندەکە واتە: هەر شتە پێداویستی خۆی هەیە. [1]