ناونیشانی بابەت: ئاییندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا
ئامادەکردن: #ڕێبوار محەمەد#
هەر لە حکومەتەکەی مەلیک مەحمود، تا جوڵاندنەوەکانی ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوو، پاشان سەردەمی کۆماری “عەبدولکەریم قاسم” و حکومەتەکانی ساڵانی شەستەکان، دواتر ڕژێمی “#بەعس#” لە کودەتاکەی تا ڕووخاندنی هەمان سیاسەتی بەعەرەبکردن و، تەبعیس و، تەرحیلی پیادە-دەکرد. ئەوەی پێیان کرا درێغییان نەکرد لە هەموو هەنگاوێکی قەدەغەکراو؛ لەئەنفال و، کیمیاباران و، هەموو هۆکارەکانی لەناوبردن. لێرەدا دەمەوێت؛ زیاتر تیشک بخەمە سەر ئێراقی نوێی دوایی بەعس و، سەردەمی دەستووری هەمیشەیی ئێراق و، چۆنێتی هەڵسوکەوتی دەسەڵاتی ناوەند لەگەڵ کورد و، ئامادەی بۆ هاوبەشی پێکردنێکی ڕاستەقینە لەگەڵ کورد.
ئامانجی من لەم بابەتە ئەوەیە؛ لە ئێستادا بەشێکی زۆر لەخەڵکی کوردستان، بەغدا وەک فریادڕەس تەماشادەکەن، گوشار دەخەنە سەر حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت و، بە مەرجە نا-دەستوورییەکانی بەغدا ڕازی بێت، بەدەر لەچوارچێوەی دەستوور لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەون و پێکی ژەهری مەرگی خۆیان بخۆنەوە. لە ڕاپەڕینی ساڵی (1991-2003) کورد؛ لە نیوەی خاکەکەی بەشێوەی سەربەخۆ و دوور لەدەسەڵاتی بەغدا پیادەی حوکمڕانی خۆی کرد و هیچ پەیوەندییەکی بەبەغدا-ەوە نەبوو.
سەردەمی نوێ لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی ئێراق -2005:
لە دوایی ڕووخاندنی “بەعس” کورد بەخواستبێت یان گوشار لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی بەغدا لەچوارچێوەی دەستووردا یەکیگرتووە و، وەکوو هەرێمێکی فیدراڵ لە چوارچێوەی ئێراق یەکیگرتووە. ئایا دەسەڵاتدارانی بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا کاریان کردووە؟ یان پێچەوانەکەی و، ئامانجییان چی یە؟
دەستووری هەمیشەیی ئێراق پێکهاتووە؛ لە دیباجەیەک و 143 ماددە و زیاتر لە 23 ماددەیان بە ئاشکرا مافەکانی کوردی دیاری کردووە. لەخوارەوە هەموو ئەو ماددانە شیدەکەینەوە پێویستە حکومەتی ناوەندی جێبەجێیان بکات کە تایبەتن بە کورد:
1 دیباجەی دەستوور: دەڵێت؛ گەلانی ئێراق بەئازادی ئەم دەستوورەیان نووسییەوە و، پەسەندیان کرد و، دەستەبەری مانەوەی یەک پارچەیی ئێراق بەندە بە پابەندبوون و جێبەجێکردنی ئەم دەستوورەوە. پرسیارێک دێتە پێشەوە ئایا ئەم دەستوورە جێبەجێ کراوە ؟ ماددەی چوار؛ پەیوەستە بە زمانی کوردی، ئایا تا ئێستا زمانی کوردی لەسەر دراوی نوێی ئێراق هەیە؟
2 ماددەی نۆ: پەیوەستە بە پشکی کورد لە سوپای ئێراق، کورد مەگەر بەڕەمزی بوونی هەبێت لە سوپای ئێراقدا و تا ئێستاش ئەوە سوپا پەلاماری کوردیان داوە لە نیوەی خاکی داگیرکراوی کوردستان بەتایبەت لە شانزەی ئۆکتۆبەر.
3 ماددەی دە؛ ڕەمزی کورد لە ئاڵای ئێراق بەهیچ شێوەک نییە.
4 ماددەی 65؛ پەیوەستە بە درووستکردنی ئەنجوومەنی فیدراڵی، کە نوێنەری هەرێمەکانی تێدایە و مافی ڤیتۆی هەیە، بۆ ئەوەی کورد ئەو مافەی نەبێت تا ئێستا ئەو ئەنجوومەنە درووست نەکراوە کە هاوسەنگی هێزو هاوبەشی ڕاستەقینە ڕادەگرێت.
5 ماددەی 10؛ تایبەتە بەدرووستکردنی ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ کاری دادوەری و، ئیداری تا ئێستا درووست نەکراوە.
6 ماددەی 102؛ تایبەتە بە دەستە سەربەخۆکان. هەموویان درووستنەکراون بۆ ئەوەی کورد سوودی لێ نەبینێت.
7 ماددەی 106؛ تایبەتە بە درووستکردنی دەستەی سەربەخۆی چاودێری، کۆکردنەوە و دابەشکردنی داهاتەکانی ئێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەموو تاکەکانی ئێراق.
8 ماددەی 111 ، 112؛ تایبەتە بە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی سامانی نەوت و غاز. پێویستە پەڕڵەمانی ئێراق بەپشت بەستن بە ماددەی 112 ی دەستوور یاسای بۆ دەربکات، تا ئێستا دەرینەکردووە و، کار بە یاساکەی بەعس کە ژمارە 84 ی ساڵی 1985 و ناوی یاسای پارێزگارییە لە هایدرۆکاربۆنات و بەیەک وشە باسی کورد ناکات و، ئێراق تا ئێستا یاسای بەڕێوەبردنی نەوت وغازی نییە. لەخوارەوە شیکارییەکی ورد دەکەم؛ بۆ مافی هەرێمی کوردستان لە مافی خاوەندارێتی نەوت و غاز لە چوارچێوەی دەستووری ئایینی پیرۆزی ئیسلام ، دەستووری هەمیشەی ئێراق، بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو دەوڵەتە فیدراڵیانەی کە چۆن مافی خاوەندارێتیان داوە بەهەرێمەکانیان؛
یەکەم؛ خاوەندارێتی نەوت لە ڕوانگەی دەقەکانی قورئانی پیرۆز. ئایینی پیرۆزی ئیسلام دانی بە خاوەندارێتی و کەڵک لێوەرگرتنی هەموو ئەو درووستکراوانەی خودای مەزن لەژێر زەوی-سەر-زەوەی و، ئاسمان درووستیکردووە بۆ ئەوەی مرۆڤ سوودی لێ ببینێت. پاڵپشت بۆ ئەم مافە خودای مەزن لە قورئانی پیرۆز لە سوورەتی “لوقمان ئایەتی 20” دا دەفەرمووێت:
( ( أَڵمْ تَرَوْاْ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ ڵکُم مَّا فِی ٱلسَّمَٰۆٰتِ ۆمَا فِی ٱلْأَرْچِ ۆأَسْبَغَ عَڵیْکُمْ نِعَمَهُۥ ڤَٰهِرَەً ۆبَاگِنَەً ۗ ۆمِنَ ٱلنَّاسِ مَن یُجَٰدِلُ فِی ٱللَّهِ بِغَیْڕ عِلْمٍۢ ۆڵا هُدًی ۆڵا کِتَٰبٍۢ مُّنِیرٍۢ ) )
سوورە لقمان- الایە 20
پوختەی مانای ئایەتەکە ئەوەیە؛ ئایا سەرنجتان نەداوه که بەڕاستی هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه هەر هەمووی خوا بۆ خزمەتی ئێوەی درووست کردووه و، ملکەچی کردووه. هەروەها بەفراوانی نازو نیعمەتی ئاشکراو پەنهانی بەسەردا ڕژاندون، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک له خەڵکی موجادەله و، گفتوگۆی نابەجێ دەربارەی خوا و، بەرنامەکەی دەکەن بێ هیچ بەڵگەیەکی زانستی و ڕێنمووییەکی پێغەمبەران و پەڕتووکبێکی ڕوونکەرەوەی خوای.
سەرنجتان بۆ ئەوە ڕادەکێشم لە ناوەرۆکی ئایەتەکەدا هاتوو؛ ە ئەوەی لەناو زەوی و لەسەر زەویداهەیە بۆ خزمەتی مرۆڤەکان خودا پێی بەخشیون و بۆ خزمەتی ئێوەیە .نەوت وەک یەکێک لەو سامانانەی لەناخی زەوی کوردستادا هەیە، خودا لە دەستوورەکەی کە قورئانە ئەو مافەی بە ئێمەی کورد بەخشیوە، وەکوو درووستکراوێکی خۆی لەسەرئەم خاکە کە ناوی کوردستانە. ئەم خاکە پیرۆزە و سامانەکانی خودا بەئێمەی بەخشیوە، هیچ دەسەڵاتێکی خۆمانی تێدانییە و خاکی هیچ کەس نییە تا داگیرمان کردبێت، سرووشتی ئێمە ئەوەیە؛ کوردین و ئەمە خاکمانە خودا پێی بەخشیوین و تەنیا خاوەندارێتییەکەی بۆ خەڵکی کوردستان دەگەڕێتەوە.
دووەم؛ مافی هەرێم لەخاوەندارێتی نەوت و غاز بەپێی دەستووری هەمیشەی ئێراق ساڵی 2005.
– ماددەی 111ی دەستووری ئێراق دەڵێت؛ گەلانی ئێراق لە هەموو هەرێمەکان و پارێزگاکان خاوەندارێتی نەوت وغاز دەکەن بەبێ جیاوازی. دەستوور ئەم مافەی لە حکومەتی بەغدا سەندووەتەوە و، داویەتی بەهەرێمەکان و پارێزگان.
ماددەی 112 ی دەستوور بڕگەی یەکەم؛ بەهەمان شێوە بەڕێوەبردنی ئەو کێڵگانە کە هەبوون، دەبێت ناوەند لەگەڵ هەرێم و پارێزگاکان بەڕێوەی ببات و، لە ڕێگەی پەڕڵەمانی ئێراقەوە یاسای بۆ دەربکرێت. لە هەمان کاتدا دەبێت بڕێک لەداهاتی نەوت بۆماوەیەک بدرێت بەوهەرێمانەی بەعس زیانی پێ گەیاندوون، لەم بڕگەیەدا بەهەمان شێوە ناوەند دەبێت لەگەڵ هەرێمەکان نەوت بەڕێوە ببات، یاسای بۆ دەربکات، بەڵام بەغدا بۆ ئەوەی مافی هەرێم نەدات ئامادەنییە یاسا دەربکات و، کار بەیاسای سەردەمی بەعس ژمارە 84 ی ساڵی 1985 کە ناوی یاسای پارێزگاریە لەهایدرۆکربۆنات دەکات.
بڕگەی دووەم هەمان ماددە؛ دەربارەی ئەو کێڵگە نەوتییانەی لە دوایی ڕێکەوتی جێبەجێکردنی دەستوور دەدۆزرێنەوە لەلایەن هەرێمەکانەوە بەڕێوەدەبرێت. دەستووری هەمیشەیی ئێراق لەمادەی 115 دا دەڵێت؛ لەکاتی درووستبوونی کێشە لەنێوان “هەرێم و ناوەند” ئەولەویەت بۆ یاسای هەرێمەکانە، بە مەرجێک ئەو کێشە لەچوارچێوەی مادەی 110ی دەستوور نەبێت نەوت و غازیش لەچوارچێوەی مادەی 110 نییەو دەسەڵاتی ڕەهای ناوەند نییە و، بە شێوازێکی تایبەت دەسەڵاتەکانی دیاری کردووە دەستوور. هەروەها مادەی 121ی دەستوور مافی بەهەرێم داوە دەستوور و یاسا بۆخۆی دەربکات بە مەرجێک پێچەوانەی ماددەکانی دەستوور نەبێت.
کەواتە؛ هەرێمی کوردستان بەپێی دەستووری ساڵی 2005 مافی خاوەندارێتی و، بەکارهێنانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی هەیە.
سێیەم؛ مافی هەرێم بەپێی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بڕیاری (1803) لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی 14 کانونی یەکەمی ساڵی 1962 دەرچووە دەڵێت “سەروەری هەمیشەیی گەلانی بەسەر سامانی سرووشتییەکەیدا پەسەندکردووە” ئێمەش وەک گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئەم بڕیارەدا دەتوانین خاوەندارێتی نەوت وغاز بکەین. هەروەها کۆمەڵێک بڕیاری دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەمان مافیان بۆگەلان سەلماندوە لەوانەبڕیارەکانی (2158 ی ساڵی1966 ٫ 2692ی ساڵی1970 ٫ 3016 ی ساڵی 1972 ٫ 3171ی ساڵی 1973 ٫1 32 -1 ساڵی1974ٚ .لە بڕگەی دووەم ماددەی-یەکەم لەجزئی یەکەم لەپەیماننامەی نێودەوڵەتی تایبەت بەمافی ئابووری ، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، ڕێکەوتی 16ی کانونی یەکەمی ساڵی 1966دا دەڵێت “هەموو گەلان هەوڵدەدەن بۆ ئامانجێکی کە سەربەستانە دەتوانن خاوەندارێتی بکەن بەداهات و سامانی سرووشتیانەوە”.
چوارەم؛ ڕێکخستنی خاوەندارێتی سامانی نەوتی لە دەوڵەتە فیدراڵیەکان.
بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون، بە مافی هەرێمەکان لە دەوڵەتە فیدراڵیەکانی بەرهەمهێنی نەوت، دەوڵەتانی ئەمریکا، کەنەدا، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ( الامارات العربیە المتحدە) وەک نموونە دەهێنینەوە و بەراوردکاری دەکەین بەم شێوەیە؛
ئەلیف ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا (USA) .
لە ئەمریکا دۆخێکی تایبەت بەنەوت هەیە، چونکە دەستووری ئەمەریکا لە ساڵی 1787 نووسراوە و لەوکاتە نەوت نەدۆزراوەتەوە، پاش 72ساڵ لە ساڵی 1859 نەوت دۆزراوەتەوە و سامانی سرووشتی نەوت و غاز لەدەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی نییە و دەسەڵاتی هەرێمەکانە. خاوەندارێتی نەوت و غاز، خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تاکەکان و، کۆمپانیا تایبەتەکان و، هۆزە هندییەکان کە دانیشتووانی ڕەسەنی ئەمریکان. هەر کە خاوەنی هەر زەوییەک بێت بەشێوەی ستوونی، چی لەژێر زەویدا بێت هی خاوەن زەوییەکە، خاوەن زەوییەکە وەک هەر ماڵێکی تری خۆی کە خاوەندارێتی پوختە، دەتوانێت بیفرۆشێت. واتە؛ دەتوانێت نەوتەکەش وەک زەویەکە بفرۆشێت.
ئەو نەوتەی دەکەوێتە سنووری ئاوی هەر ویلایەتێکەوە حکومەتی هەرێمەکە خاوەنداڕێتی دەکات، وەک ویلایەتەکانی (ئالاباما-نیۆرک-کالیفۆرنیا) لە هەندێ ویلایەتی تر خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ هەموو دانیشتووانی هەرێمەکە وەک؛ کانساس-کۆلۆرادۆر-میرلاند-مسیسبی-واشنتۆن- و ژمارەیەکی تر لەویلایەتەکان.
=KTML_Bold=ب- خاوەندارێتی سامانی نەوتی لەکەنەدا.=KTML_End=
کەنەدا دەوڵەتێکی فیدراڵی خاوەندارێتی دەستووریە، پێکهاتووە لە دە مقاتەعە و سێ هەرێم، دەوڵەتێکی بەرهەمهێنی نەوت لەکەنەدا مافی خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی نەوت و غاز دراوە بەهەرێمەکان. بەپێی مادەی ( 109) ی دەستووری کەنەدی هەموارکراوی ساڵی 1867کە دەڵێت؛ هەموو زەوی و، سامانی کانزای و، سرووشتی خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمەکانی وڵاتی کەنەدا.
=KTML_Bold=ج-خاوەندارێتی سامانی نەوتی لە ئیماراتی عەرەبی المتحدە.=KTML_End=
دەستووری ئیماراتی ساڵی 1971 مافی خاوەندارێتی نەوت و غازی داوە بە میرنشینەکان، واتە هەرێمەکان و، لە ماددەی (23) دەڵێت؛ خاوەندارێتی سامان و مواردی سرووشتی لە هەموو میرنشینەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو میرنشینە بەتایبەتی و، گەلەکە. بۆ بەرژەوەندی نیشتمانی بەکاری دەهێنن. بەپێی ئەم ماددە حکومەتی ناوەندی ئیمارات ناتوانێت خاوەندارێتی بکات بەڵکوو بۆ میرنشینەکانە.
(9 ماددەی 114؛ پەیوەستە بە بەڕێوەبردنی داهاتی گومرگ و، دەسەڵاتێکی هاو بەش. پێویستە بەپشت بەستن بەبڕگەی یەکەمی ئەم یاسایە پەڕڵەمانی ئێراق یاسای بەڕێوەبردنی گومرگ دەربکات، تا ئێستا دەرینەکردووە، دەیەوێت بەئیتیفاق ڕێکبکەوێت. هەرکات بیەوێت پاشگەزبێتەوە بەهەمان شێوە بۆ دۆسێی نەوتیش.
(10 مادەی 140؛ تایبەتە بەچارەسەرکردنی نیوەی خاکی دابڕێنراوی کوردستان، گەڕانەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستات، کوردێک نییە ئەوە نەزانێت چی بەسەر ئەو ماددەدا هێنراوە و، ئامادە نەبوو بەغدا جێبەجێی بکات.
=KTML_Bold=ئەنجام:=KTML_End=
ئێراق: بەپێی شیکردنەوەکەی سەروەمان؛ گەیشتییە ئەو ئەنجامەی حکومەتی ناوەندی نە لەڕابردوو نە لەئێستا و، نە لەداهاتوو باوەڕی بە هاوبەشێتی ڕاستەقینەی بەڕێوەبردنی دەسەڵات لەگەڵ کورد نییە، ئاشکرایە ئەو دەستوورە هەمیشەییەش بە دەستووری خۆیان نازانن و، بەسەپێنراوی دەزانن و لە ماوەی پانزەساڵی ڕابردوو، یەک ماددەیان جێبەجێنەکردووە و ڕێگریان کردووە. هەرکاتێکیش پێویستی کردبێت لە پەڕڵەمان بەزۆرینە یاسایان تێپەڕاندوە و، لەدەروەش سوپا و #حەشدی شەعبی#ان بەکارهێناوە .لە ماوەی ڕابردوو، لەسەرەتا لەبەر بێهێزی و پاشان لەژێرگوشاری ئەمریکا و هەندێکجاریش بۆڕاگرتنی باڵانسی هێزی دەسەڵاتدارەکانیان لەبەغدا، هاوکاری کاتی کوردیان کردووە بەئێستای کازمی-شەوە، هەرکات ئامانجەکەیەیان دەست کەوتبێت چونەتەوە سەر پلێتی ئەسڵی خۆیان. بەغدا لەئێستادا دوور لە دەستوور یارییەکی جوان دەکات لە ڕێگەی ڕێکەوتنی کاتییە وە مامەڵە لەگەڵ کوردبکات، وەک تاکتیک ئیدارەی کورد دەدەن و، هەرکاتیش بیانەوێت لەڕێکەوتنەکە پاشگەزدەبنەوە، چونکە پشتیووانی دەستووری و یاسایی نییە، لە ستراتیجیشدا کاربۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستووردەکەن بەهەر ڕێگایەک گونجاوبێت.
هەرێمی کوردستان: هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەم پلانە نەگریسەی بەغدا هاتووە بەخۆشی بێت یان ناچاری، لە هەندێک وێستگە باشی پێکاوە بەتایبەت لە مافی خاوەندارێتی نەوت، بەڵام بەهەندێک کەم و کوورتییەوە، بەڵام تا ئێستاش تاکە کارت بەدەستی هەرێمەوە بۆدانووەستان گەڵ بەغدا-هەرێمی کوردستان پێویستە؛ لەو ڕاستییانەی سەرەوە باش تێبگات کە پلانی نەگریسی بەغدا چی بۆ ئاییندەی هەرێمی کوردستان کە جارێکی تر خستنەوە ژێردەستی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا.
لەبەرئەوەی ڕۆڵی کورد لەبەغدا لە ئێستادا زۆر لاوازە و، بەبەڵگەی ئەوەی لەپەڕڵەمان هەمووشتەکان بەزۆرینە دەسەپێنن بەسەرکورد لە حکومەت کوردهیچی پێناکرێت، لەسەرۆکایەتی کۆماریش، کەسەرۆکی کۆمار پارێزەری دەستوورە و پێویستە هەوڵی جێبەجێکردنی ئەو دەستوورە بدات و پارێزگاری لەمافی هەموو گەلانی ئێراق بکات، بەڵام نەیانهێشتوە و، ناشهێڵن سەرۆکی کۆمار بەئەرکەکەی خۆی هەستێت. ئستا کورد لەبەغدا هیچ ڕۆڵی نەماوە و عەرەب وەک ناچاری و بۆ ئامانجی تایبەت هەڵسوکەوت دەکەن لەگەڵی، ئەگەر پێیان بکرێت هەر ئەمڕۆ کۆتایی بەبوونی کورد لەبەغدا دەهێنن. بەڵام کۆمەڵێک فاکتەری ناوخۆیی و دەرەکی ڕێگایان پێنادات ئەوەبکەن. نموونە پڕۆسەی نەگریسی بەعەرەبکردن لە ناوچە داگیرکراوەکان شاهیدە و بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە. پێویستە هەرێمی کوردستانیش وەک تاکتیک سەیری بەغدابکات و، قۆڵی مەردانەی لێ هەڵماڵێت و، ئەوەی پێویستە بۆخەڵکی کوردستان و بوژانەوەی ئابووریەکەی پلانێکی تۆکمەی سەرکەوتوو دابنێت. ئەگەر هەرێمی کوردستان دۆسێی نەوت و گومرگ بەدەر لە دەستوور و یاسا ڕادەستی بەغدابکات ئەوا؛ ژەهری مەرگی خۆی وخەڵکی کوردستان دەخواتەوە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
قورئانی پیرۆز.
پێگەی quran7m.com.
دەستووری هەمیشەیی ئێراقی ساڵی 2005.
پەڕتووکی ( التنڤیم الدستوری لاستغلال الموارد النفتییە فی الدول الفدرالیە ، هاشم عبدللە محمد ، التبعە الاولی 2019 XMA Header Image
-القران الکریم: موقع السبع المپانی للقران الکریم quran7m.com
[1]