برسێتیی ڕێی لە هارییە.
هاریی: جۆرە نەخۆشییەکە کە تووشی سەگ دەبێت، کورد دەڵێت: سەگی هار چل شەو دەژیی، نەبوونی و برسییەتی پاڵ بە هەموو مرۆڤێکەوە ئەنێ کە کردەوە و ڕەفتاری نەشیاو ئەنجامبدا و پەلاماری هەموو شتێک بدا، نموونە لەسەر سەگ هاتۆتەوە کە برسیی بوو پەلاماری هەموو کەسێک ئەدا.[1]