نانی جۆ یەکێکە لەو نانانەی بەپێچەوانەی نانی سپی، هیچ زیانێکی بۆ تەندرووستی نییە، بەڵکوو پڕاوپڕە لە کەڵک و تایبەتمەندی، چونکە کاریگەریی باشی هەیە لەسەر تاڵەکانی قژ و پتەویان دەکات، هەروەها ئەم جۆرە نانە بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کەمخوێنییان هەیە و تووشی نەخۆشیی شەکرە بوونە.
نانی جۆ بەپێچەوانەی نانی سپی، کاریگەریی لەسەر زیادبوونی کێش نییە و پێش بە حاڵەتی قەبزبوونیش دەگرێت، باشترین جۆری نانیش کە بەتایبەت بەیانییان دەتوانی کەڵک لە خواردنی وەربگری، بێگومان نانی جۆیە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 612 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!