بێگانە هەر بێگە، ئەوەی لە سایەیدا بێ، بێ ئومێگە.
ئەو کەسانەی لە ژیانی تایبەتیاندا بۆ مەرامی تایبەتیی خۆیان، پشت لە خزم و کەس یان بنەماڵە و خێڵ دەکەن، دەستبەرداری هەموو کەسێک دەبن و دەچنە لای بێگانە، لە ژیانیاندا ئارامیی و بەهرەمەندبوون لە ژیان نابینن. پەندەکە واتە: ئەوەی لە سایە بێگانەدا بژیی، تەواوی ژیانی بێئومێد و ڕەنج بەخەسار دەبێت.[1]