بۆستێک بێخەمیی، گەزێک خەسارەت.
بۆست: بست مەبەست لە بستی دەستی مرۆڤە کە وەک بڕی پێوانەیی بۆ پێوانەکەردنی درێژیی بەکاردێت، گەز: یەکەیەکی پێوانەیی کوتاڵە، لە مەتر کەمترە (فەرهەنگی کانی) . خەسارەت: زیان. واتە: کەمێک چاوەڕێکردن لە ئیش و کاردا لەوانەیە مرۆڤ لە زیانێکی گەورە بپارێزێت. [1]