ناونیشانی بابەت: دابەشبوونی کوردستان و خۆخۆری کورد
ئامادەکردن: #پەری محەمەد#
بگەڕێنەوە بۆ ڕابردوو، تەواوی مێژووی کورد پڕە لە ناکۆکی و ململانێی بەردەوام لەجیاتی ئەوەی ڕووی تیرەکانی لە دوژمن بێت، بۆ مانەوەی ناو ماڵەکەی بەردەوام لە کێشەدا بووە تەجروبەی لە هەڵەکانی وەرنەگرتووە ڕاستە کورد دوژمنی زۆرە بەڵام بە درێژایی مێژوو کورد قوربانی دەستی خۆی بووە هێندەی کاری لەسەر شکاندنی خۆی کردووە هێندە بیری لە درووستکردنی شتیک نەکردۆتەوە کە پێی دەڵێن دەوڵەت.
کەم نەتەوە هەیە وەک کورد لە ڕووی ژمارەوە وا زۆربێت و دابەشبووبێت بۆ چەندین حیزب و گرووپ هۆکاری مانەوەی کورد بە ژێردەستی و بەدبەختی، پەلاماردانی یەکتری و ملشکاندنی یەکتر بووە هەموو ئەمانەش بەرەنجامی یەکتر نەخۆیندنەوە و یەکتر قبووڵ نەکردن و ڕێزنەگرتنە لە یەکتر چونکە تا ئێستاش فێرنەبوین خۆمان وەک کورد لە خۆمان بڕوانین، کە ئێمە کەسوکار و خوێنی یەکترین. بەرانبەرەکەمان چونکە لە پارتی جیاوازە وەک بیروڕای جیاواز سەیری ناکەین بەڵکوو وەک دوژمن سەیری دەکەین.
بەڵام کورد لە یەکگرتویدا ئەمانەی خوارەوەی بە دەستهیناوە.
دەوڵەتی کوردی لە باشووری کوردستان کە لەلایەن شێخ مەحموودی حەفید لە 22ی تشرینی یەکەمی 1922 دامەزرا و دوایی لە حوزەیرانی ساڵی 1924 ھەڵوەشێنرایەوە، پایتەختی ئەو دەوڵەتەش شاری #سلێمانی# بوو و زاراوەی #سۆران#ی زمانی فەرمی ئەو دەوڵەتە بوو.
- کوردستانی سوور وەک ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەتی پێشودا لە ساڵی 1923 تا 1929 دادەنرێت. زمانی سەرەکی کوردی زاراوەی کرمانجی بوو. پایتەختەکەشی شاری لاچین بووە.
- کۆماری مەھاباد کە بە فەرمیی بە کۆماری کوردستان ناسراوەو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرێنراوە لە ساڵی ( 1946) بە سەرکردایەتی پێشەوا قازی محەمەد دەوڵەتێکی کوردی کەم تەمەن بوو (11) مانگی خایەند پایتەختەکەی شاری مھاباد بووە هاوشانی قازی بارزانی نەمر و هاوریکانی سەرسەختانە بەرگریان لی کردووە لە کوردستانی باشوورەوە جون لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بەرگریان کردووە.
- ڕاپەڕینی 1991 یان ڕاپەڕینە مەزنەکە بریتیی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی باشووری کوردستان لە دژی ڕژێمی #بەعس# بە پاڵپشتی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ، ڕاپەڕین لە 5ی ئازاری 1991 لە شاری #ڕانیە#وە دەستی پێ کرد و تا 21ی ئازاری 1991 لەپاش ئازادکردنی #کەرکووک# کۆتایی ھات.
ئێمە کە یەکگرتوو بین ئەنجامی باشمان دەبیت لە یادی ڕاپەریندا پەیامەکەی سەرۆک بارزانیش ئاماژە بووە بەوە کە یەکڕیزی و تێکۆشانی هەمەلایەنەی جەماوەر و لایەنەکانی ناو بەرەی کوردستانی و پێشمەرگە و ڕێکخستنە نهێنییەکان و سەرجەم چینوتوێژە جیاجیاکانی کوردستان و، درێژکراوەی خەباتێکی دوورودرێژ و بەردەوامی گەلی کوردستان بووە وەک کاری پیکەوەیی.
بۆیە پێویستە ئێمە یەکگرتوو بین حیزب بکەین بە وەسیلە نەوەک دابەشبوون بۆ مسۆگەرکردنی چوارچێوەیەکی سەربەخۆ دەبێت دژی هەموو ئەوانە بین کە دەبنە هۆی پەرتەوازەیمان. ئێمە پێویستمان بە شەڕی یەکتر نییە ئەو کات و هێزەی لە پیناو یەکتر شکاندندا بەکاریدێنین بۆ کوردستانیکی سەربەخۆ و پاراستنی ئەو قەوارەیە بێت کە پێی دەڵێن هەرێمی کوردستان. [1]