بەگوێرەی توێژینەوەکانی پزیشکان و پسپۆڕانی ئەمریکی، خواردنی ڕۆژانەی تەنیا یەک کەوچک هەنگوین، بۆ خانمان سوودی یەکجار زۆری هەیە، بۆ نموونە، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر ئاستی هۆشیاریی خانمان هەیە، خانمان بە حوکمی ئەوەی لە قۆناغی لە زگ وەستان تووشی کێشەی ئێسقانەکان دەبن، بە خواردنی ڕۆژانەی هەنگوین، تا ڕادەیەکی زۆر لە کێشەی ئێسقانەکان پارێزراو دەبن و کاریگەرییە نەرێنییەکانی حاڵەتی سرووشتی لە زگ وەستان لەسەر تەندرووستیی خانمان کەمتر دەبێت. هەنگوین بەسوودە بۆ مێشک، هەروەها بۆ باشکردنی ئاستی وشیاریی مێشکی بەساڵاچووان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 587 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!