پیر لە مردنە، جوان لە بردنەوە، ماڵیش لە خڕکردنەوە.
کەسی پیر و بە تەمەن لە کۆمەڵگەدا هەیە کە هەموو ژیانی خەریکی دامەزراندنی بنەماڵە و کۆکردنەوەی سامان بووە، بەڵام گرنگی زۆری بە پەروەردەی تاکەکانی نەداوە، کاتێک ژیانی کۆتایی دێت و دەمرێت، کەسە گەنجەکانی ناو بنەمەڵە دەکەونە بەشکردنی سامان و ماڵەکەی، لەباتی ئەوەی بەیەکگرتویی بمێننەوە، هەڵدەوەشین. [1]