پێی لە تەختەی چرووک ناوە.
چرووک: مەبەست لە کەسی دەستنووقا و پارەپیسە. هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا سامان و ماڵی دنیایان زۆر خۆشدەوێت، بەهیچ شتێک لەدەستیان دەرنایەت، ئەو جۆرە کەسانە بە ئاستێک دەستنووقاون، خۆشیان لە ژیانیاندا کەڵک لەو سامانە نابینن کە هەیانە. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەگەڵ کەسی پارەپیسدا تێکەوتبێت. [1]