لەگەڵ ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی حەوت نزیک دەبینەوە، هێشتا دیار نییە کەی حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەر و مووچەخۆران دابەشدەکات.
ئێستا تەنیا 300 ملیار دینار کوورتهێنان هەیە و هاوپەیمانانیش مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەیان داوە، بەڵام حکومەتی هەرێم بە مەبەست مووچەی مانگی حەوت دابەشناکات و چاوەڕوانی پارەی بەغدایە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی نزیکەی 600 ملیار دیناری لەبەردەستدایە و هاوپەیمانانیش مووچەی 44 هەزار پێشمەرگەیان داوە کە لە لیوا هاوبەشەکان پێکهاتوون.
ئێستا بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش، کەمتر لە 300 ملیار دینار کوورتهێنان هەیە، بەڵام حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی هاتنی پارەیە لەلایەن بەغداوە.
پێشتر بەرپرسانی ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێم چەندین جار بەڵێنی دابەشکردنی مووچەیان لە کاتی خۆیدا داوە، بەڵام هێشتا ئەو بەڵێنە جێبەجێ نەکراوە و نەک هەر دوا دەکەوێت، بەڵکوو شێوازی دابەشکردنەکەش زۆر سستە و هەندێک جار 20 ڕۆژ تێدەپەڕێت هەتاکوو سەرجەم مووچە خۆران مووچەکانیان وەردەگرن، لە کاتێکدا کە ئێستا بەغدا مانگانە پارە دەنێرێت و هاوپەیمانانیش مووچەی لیواکانی پێشمەرگە دەدەن.
ئێستا لە ناوەڕاستی مانگی حەوت نزیکدەبینەوە، بەڵام هێشتا دیار نییە کەی حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەر و مووچەخۆران دابەشدەکات. [1]