سەوزە یەکێکە لەو خۆراکانەی چەندین ڤیتامین و کانزای سوودبەخشی تێدایە و جەستە پێویستی پێیەتی، کاتێک بە بڕی پێویست سەوزە ناخۆیت، جەستەت بە چەند نیشانەیەک ئاگادارت دەکاتەوە و واتای ئەوەی هەیە کە پێویستە زیاتر بایەخ بە خواردنی بدەیت.
=KTML_Bold=1. قەبزی=KTML_End=
تووشی قەبزی دەبیت، چونکە ئەو ڕیشاڵەی لەناو سەوزەدا هەیە بەدەستی ناهێنیت، کەم خواردنی ڕیشاڵیش هۆکارە بۆ قەبزی.
=KTML_Bold=2. کەمیی ڤیتامین=KTML_End=
نەخواردنی سەوزە بە بڕی پێویست هۆکارە بۆ ئەوەی ڤیتامین لە جەستەدا کەمبێت، بەتایبەتی ڤیتامین C ، K و A، فۆلیک ئەسید و ئاسن، نیشانەکانی شەکەتیی، ماندوێتی، بێهێزی، لاوازی سیستمی بەرگری، درەنگ ساڕێژبوونی برین و گرفتی ئێسک لە کەسەکەدا درووستدەبێت.
=KTML_Bold=3. کەم وزەیی=KTML_End=
مەگنسیۆم و ئاسن هۆکارن بۆ ئەوەی جەستە چالاک بێت و وزەی هەبێت، کاتێک سەوزە ناخۆیت تووشی بێ هێزی و بێ وزەیی دەبیت.
=KTML_Bold=4. کێشەی پێست=KTML_End=
سەوزە دژە ئۆکسانەکانی تێدایە کە بۆ پێست سوودی هەیە، گرنگینەدان بە خواردنی کێشەی پێستت بۆ درووستدەکات، وەکوو وشکیی پێست، زبربوون و درووستبوونی کونیلە لەسەر ڕوخسار.
=KTML_Bold=5. گرفتی کێش=KTML_End=
سەوزە کالۆرییەکی کەم و ڕیشاڵێکی زۆری تێدایە، واتای ئەوەیە کە تێرت دەکات و کالۆرییەکی کەمت پێدەدات و ئەمەش ناهێڵێت کێشت زیاد بێت، بەڵام نەخواردنی وادەکات کێشت زیاد بێت و نەتوانیت کێشت کەمبکەیتەوە. [1]