تەڕک لەبن بەڕێ نایەتە شاردنەوە.
تەڕک: داردەستی تەڕی ئەستوور (فەرهەنگی وشەنامە) لە کوردەواردا بۆ لێدانی نەیار بەکاردێت، زۆر بەئێش و بەئازارە. بەڕ: بەڕە جۆرێک ڕاخەری کەلەپووری کوردییە، واتە: شتی گەورە لەبن بەڕە ناشارێتەوە. پەندەکە واتە هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا هەندێک لەکە و ناشرینیی لەسەرە، بەئاسانی تانوانن و بیشارنەوە و لەبەر چاوی خەڵکی ونی بکەن. [1]