ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: عیزەتپوور
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ڕۆژی کۆچی دوایی: #28-12-2022#
شوێنی لەدایکبوون: #ورمێ#
شوێنی کۆچی دوایی: ئەڵمانیا
$ژیاننامە$
یەکێکە لە ئەندامانی ڕێبەری #حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران#، لە ساڵی 1934 لە گوندی حاجی بەرکەولیی شاری #ورمێ# لەدایکبووە، لە تەمەنی 14 ساڵییەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی خەباتەوە دەکات، چەندین پۆست و پلەی هەستیاری گرتۆتە ئەستۆ، یەکێکە لە بەشداربووانی یەکەم کۆنفرانسی #حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران#، ماوەی 5 ساڵ زیندانی سیاسی بووە، لە ڕێکەوتی #28-12-2022# لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد. [1]