=KTML_Bold=دەڵێن ئەو خانمانەی کە لە بواری بیناسازی و بازرگانی و پیشەسازی و جلوبەرگدا کاردەکەن مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی شێرپەنجەی هێلکەدان زیاترە.=KTML_End=
بەپێی کۆلێژی نەخۆشی شێرپەنجە نزیکەی 5 هەزار و 348 حاڵەتی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجە لە فەڕەنسا تۆمارکراوە، لەوانەیە ئەو ژینگەیەیەی کە کاری تێدادەکەیت ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەکان لە زانکۆی مونتریال لە کەنەدا مەترسی کارکردنی خانمان دەخەنەڕوو.
لێکۆڵەران پشکنینیان بۆ 491 تووشبوو کرد و جیاوازیان کرد لەگەڵ ژمارەی897 خانمانی سەلامەتدا، دواتر زانیارییان کۆکردەوە لەسەر جیاوازی ژیانیان، نەخۆشییەکانیان و ئەو دەرمانانەی بەکاریانهێناوە، کێش، باڵا، ڕێکەوتی کاتی منداڵبوونیان و ڕێکەوتی لەدایکبوونیان و ژیانی کارکردنیان.
=KTML_Bold=ساڵۆنەکان و شارەزایانی جوانکاری و سەرتاشەکان مەترسی تووشبوونیان زیاترە:=KTML_End=
بەپێی توێژینەوەکان ئەو خانمانەی تووشبوی شێرپەنجەی هێلکەدانن، هەروەها ڕێگری لە دووگیانبوون دەکەن و منداڵی کەمیان دەبێت، هەروەها شارەزایانی بواری جوانکاری، سەرتاشەکان، بەرگدروەکان، فرۆشیارەکان و ژمێریارەکان لەو کارانەن کە مەترسی تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاترە.
کارکردن بۆماوەی 10 ساڵ یان زیاتر وەک جوانکاری قژ یان سەرتاشێک یان شارەزا بواری جوانکاری سێ ئەوەندا زیاتر مەترسیان لەسەرە بۆ تووشبوون، کارکردن لە بواری پیشەسازی جلوبەرگدا بە ڕێژەی %85 مەترسی زیاترە، لە کاتێکدا کارکردن لە بازرگانی یان فرۆشتنی شتومەکدا بەرێژەی %45 و %59 زیاترە.
هەردوو دکتۆر مێلیسا فریسن و لۆرا بێن فریمان لە دامەزراوەی نیشتمانی شێرپەنجەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن، ئەم پرسە بوارێکە بۆ باشترکردنی پشکنینی مەترسییەکان لە ڕووی پیشەییەوە بۆ خانمان. [1]