ناونیشان: کوورتە باسێک لەسەر مێژووی ئێڵی ڕێزەوەن
ناوەرۆک: وتار
نووسین: #هیوا ساعدی#
$ئێڵی ڕێزەوەن$
یەکێکە لە گەورەئێڵەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە خاوەنداریەتی سەرەتای پارێزگای #ئیلام# و دەوروبەری بوون.
ناوی ئێڵی ڕێزەوەن لە کەسایەتیێک بە ناوی ڕێزەوەن وەرگیراوە کە ڕۆڵەکانی ناوی باپیریان لەسەر ئێڵەکەیان داناوە. لە لێوارەکانی ڕووباری چەنگوڵە ئاسیاوێکی زۆر کۆن هەیە کە ناوی ڕێزەوەن لەسەر ئاسیاوەکە هەڵکەنڕاندراوە، هەندێک باوەڕیان وایە مێژوو ڕێزوەن، دەگەڕێتەوە سەردەمی ئیمپراتۆری ساسانی و کەسایەتیێک بە ناوی بەهرام چوبین، (من ئەم بابەتە بەپێی قسەکانی گەورە پیاوانی ئێڵی ڕێزەوەن نووسیوە کە مێژوو و زانیاری و زانستێک سەبارەت بە ئێڵەکەمانە) .
ڕێزەوەنەکان خاوەنداریەتی شارستانی (ئیلام، سیروان، مهران، بەولی، چەرداوڕ، کارەزان) یاندەکرد، یان باشتر بڵێین خاوەنی هەموو زەوی و زاری ئەو ناوچانە بوون. ئێلی ڕێزەوەن یەکەم جار لە سەردەمی #کەریم خانی زەند# و بە فەرمانی کەریم خان هۆزی شوانکارە کە تیرەیەکی گەورە لە ئێڵی ڕێزەوەن بە پارێزگاکانی (شیراز، ئازەربایجان، #هەمەدان# و پارێزگای کوردستان - #سنە#، ڕاگوێزڕاون و لەوێ نێشتەجێ کراون کە ئێستا (2023) ، نزیکەی سێ تا چوار هەزار کەس ڕێژەی دانیشتووانییانە، جاری دووەم لە سەردەمی قەجەرەکان ئێلی ڕێزەوەن لەگەڵ قاجاڕەکان و والیەکانیان بەشەڕهاتن و لە کۆتاییدا ڕێزەوەنەکان شکستیان خوارد، کە لە ئاکامی ئەوشەڕە والی قاجاڕ زۆرینەیانی ناچار بەکۆچی زۆرەملێ کرد، کە هەندێکیان بەرەو باشووری کوردستان و هەندێکی دیکە بە ناچاری بەرەو پارێزگاکانی دەورو بەر کۆچیان کرد، وەک (تیرە چوار دۆڵی) ، هەندێکش زیندانی و زۆرینەشیان، بەمیل بەست واتە بە دار یا شتیکەوە دەیان بەستەوە و بە گەچ و بەرد دایان دەپۆشی تا لەو شوێنە زیندوبەگۆڕبن. ئەم ڕووداوە ناسراو بوو بە (میل میرووس) ، ئەمە دووەمین کۆچ و تەفروتوناکردنی ئێڵی ڕێزوەن بوو و شیرازە ئێڵ بە تەواوی لە یەک ترازا.
دوای 100ساڵ *تۆشماڵ (سەید ڕەزا ئەحمەدی) دواهەمین تۆشماڵ ئێڵی ڕێزەوەن هەوڵ و تەقەلای زۆری کرد، بۆ سەروسامان دانی ئێڵی ڕێزوەن و تا ڕادیەک سەرکەوتوو بوو توانی بەشێک لەئێڵی ڕێزەوەن کۆ بکاتەوە، دوای مردنی تۆشماڵ سەی ڕەزا ئێڵ ڕێزەوەن وەک ئێڵێک مایەوە بەڵام کەسایەتێک وەک تۆشماڵ نەما.
*تۆشماڵ: بەسەرۆک عەشیرەت یا ئێڵ دەوترێت، کە ڕێبەری ئەو هۆزەیە کە ڕێزەوەنەکان و ئێڵەکانی دیکەی ئیلام بە سەرۆکیان دەوت تۆشماڵ. [1]