ناونیشانی بابەت: شکۆی وەفا و دەست پاکی
ئامادەکردن و نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
بۆ یادی (عومەر غەریب )، لەشێرپەنجە و مردن بەهێزتربوو
ژیانی مرۆڤ بێ سۆز و خۆشەویستی و وەفا، بێ پاکێتی و راستگۆیی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان ، هیچ بەهاو نرخ و سەنگ و مانایەکی نییە .
ویستگەکانی تەمەنی مرۆڤ ، ئەوەندە کورتە بەشی خۆشەویستی ناکات ،لە کوێ جێگای ئه و هەموو رق و و کینەو سیناریۆ ی تۆڵەو تۆڵە کردنەوانەی تیا دەبێتەوە .
• دڵرەقی و میهرەبانی
مرۆڤە دڵ ڕەق و ناخ نە خۆشە کان ، گرێی دەروونی ئاڵۆزیان هەیە ، ئەوانەی چڕنوکی تۆڵە وتۆڵە کردنەوەیان ،کردوە بە پلان و بەرنامەو نەخشەی چەکی ژیانیان ، بە بەردەوامی لە شەڕو کێشە وئاژاوەدان ، لە گەڵ کەسە نزیکەکانی دەورووبەری خۆیان .
ئه و مرۆڤە بێ ویژدانانەن ، بە زمانێکی ژەهراوی ، بە بەردەوامی ، خەریکی زەم و زەمکاری ودرۆو بوختان هەڵبەستنن ، ، لە بۆسەی پاشقول گرتن و چاڵ هەڵکەندن و لە تۆڵه و تۆڵە کردنەوه دا ن ، بۆ کەسە نزیکەکانی خۆیان .
دوور له و هەموو مرۆڤە دەروون نەخۆش ودڵ ڕەق ویژدان مردوانە .
یەکێک له و کەسێتییە تایبەتمەندو دەروون پاک و میهرەبانانەی ، لە ناخ و یادەوەری ورۆحی هەموومان دا زیندووە ، نمونەی ئاسمانێک بوو لە سۆزو خۆشەویستی و وەفا و بەخشندەیی و یادەوەریی شیرین ، (عومەر غەریب )ی براو هاوڕێمان بوو.
ئه و لە گەڵ (بەختیاری مەلا عیزەت و مەلا رەحمان و جەلال ی شەهید مەلا ئەحمەدی مەسۆی و عەبدوڵڵا کەریم ) ، بۆ زۆربەی بۆنەکانی ناوشار و دەرەوەی شار پێکەوە دەچووین ، لە رێگا به رووە خۆشەکەی و بە قسە و نوکتەجوانەکانی هەموویانی دەخستە پێکەنین .
• ئازار شکێن
عومەر غەریب ، 12 ساڵ شەڕی شێر پەنجەی کرد ، رۆژێکیان ئازارەکەی زۆر توند بوو ، لە گەڵ (زەردەشت ) دا ، زۆربەی دەرمانخانەکانی شارمان تەی کرد ، دەرمانی ئازار شکێنمان دەست نەکەوت .
لە کۆڵانێکی شەقامی گۆران ، ناونیشانی کۆگایەکی دەرمانم بینی ، بە خێرایی خۆم کرد بە ژێرزەمینەکەدا ، هۆڵێکی گەورەبوو ، هەمووی داو دەرمان بوو ، بە پەرۆشییەوە ، رووم کردە دکتۆری کۆگاکە و وتم:
-دکتۆر گیان ، دەزانین ئێرە ، شوێنی دەرمان فرۆشتن نیە ، بەڵام نەخۆشێک ، ئەوە چەند رۆژێکە . بە دەم ئازارێکی بێ سنوورەوە دەتلێتەوە ، گەر بفەرمووی متمانەم پێ ببەخشی ، ئه و ئازار شکێنه ی بۆ دابین بکەیت .
دکتۆرەکە تاوێک بە بێ دەنگی ، هەر سەیری روخساری پەشێوی دە کردم ،زانی زۆر پەرۆشی دەرمانەکەم .
وتی :-ئەم دەرمانە قەدەغەیە ، هیچ دەرمانخانەیەک ئەو دەرمانەتان پێ نادات ، بەڵام تۆ ئه و دەرمانەت بۆ کێ یە ؟
وتم : -بۆعومەر غەریب .
وتی :- من تۆش و عومەر غەریب دەناسم ، متمانەم بە هەردوو کتان هەیە .
بە و وەڵا مەو ئەوهەڵوێستەی دکتۆرگەشامەوە ، بە خێرایی بە چەند دێڕێکی کورت ، چیرۆکی هەڵوێستی خۆراگری باڵای عومەر غەریب م بۆ گێڕایەوە.
یەکسەر دەستی برد بۆ کارتۆنە دەرمانەکه وکۆرسێ ئازار شکێنی پێدام.
• ئیرادەی باڵای عومەر غەریب
ڕۆژێکی تر لە گەڵ عومەر غەریب و بەختیاری مەلا عیزەت و مەلا رەحمان و جەلال ی شەهید مەلا ئەحمەدی مەسۆیی لە سلێمانی یەوە روومان کردە ، نەخۆشخانەی (نانە کەلی )لە هەولێر بۆ لای دکتۆر ئەنوەر شێخە .
ئه و پرۆفیسۆرە نمونەیی یەی ، بە رەوشتی پزیشکی و مرۆڤایەنەی، لە نەخۆشخانەی هیوا ی سلێمانی ، بە ئەزموون باڵای خۆی و هاوڕێ پزیشکەکانی و خوێندکارەکانی ،لە چارەسەری عومەر غەریب وهەزاران نەخۆش دابوو ، هیوای ژیانی نوێ ی پێ بەخشین ، به و پەڕی میهرەبانییەوە ، چارەسەر و رێنمای دەکردن .
سەیری هەموو ئەنجامی پشکنینەکانی عومەر غەریب ی کردو چەند پرسیارێکی رووبە رووی عومەر غەریب کردەووە :
کە گوێی لەوەڵامەکانی بوو ، بە تێروانینێکی قوڵەوە ، سەری لە ئیرادەی بەهێز و وەڵامەکانی عومەر غەریب سوڕما و وتی:
-بە پێ ی ئه و ئەزمون وئه و ئامارەی چەند ساڵێکە کاری تیا دەکەین ، ئه و نەخۆشانەی زۆر بیر له شێر پەنجەکە دەکەنەوە و لە رووی دەروونییەوە دەروخێن ، وەرەمی شێرپەنجەکە بە خێرایی بەسەریان دا زاڵ دەبێ و زوو دەمرن.
بە پێچەوانه وە ئه و نەخۆشانەی وەک تۆ دەروونیان ئاساییە وئیرادەیان بەهێزە، بیرلە نەخۆشییەکەیان ناکەنەوە ، بەسەر وەرەمی شێر پەنجەکەدا زاڵ دەبن ، تەمەنیان درێژ دەبێ.
دوای چەند مانگێکی تر ، لە گەڵ عومەر غەریب دا سەردانی نەخۆشخانەی هیوامان کرد لە سلێمانی ، دکتۆرێکی لێ بوو ،چەند ساڵێک لەوه و بەر عومەر غەریب ی لە ئه وروپا دیبوو ، پشکنین و چارەسەریان بۆ دیاری کرد بوو ، ئه و دکتۆره و دکتۆرەکانی ئەوێ، وایان دانابوو ، تەنیا دوو ساڵ بەرگە ی وەرەمەرکە دەگرێ و ژیانی کۆتایی دێ.
ئه و دکتۆرە کە عومەر غەریب ی لە نەخۆشخانەی هیوا بینی ، سەری سووڕما ، بە تێڕامانەوە سەیری دەکرد ، چاوەکانی پر بوو لە پرسیاری بێ وەڵام ، بروای نەدەکرد ، ئەوە ئەوە عومەر غەریب بێ ، ئه و دکتۆرەش هەمان قسەی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەنوەر شێخەی کردووە
-ئێمە وامان دانابوو ،تۆ لە دوو ساڵ زیاتر ناژیت ، بەڵام ئەوە 10ساڵ زیاترە ، تۆ لە شێر پەنجە و مردن بەهێزتری. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=