درۆ دژی خودایە.
درۆ: بەو گوفتارە دەوترێت کە کەسێک بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی خۆی، یان بۆ خۆهەڵنان، بەرانبەرەکەی هەڵدەخەڵەتێنێت، لە نەریت و یاسا و ڕێسای کۆمەڵایەتیدا، گوفتاری نەشیاوی وەک درۆ، بەر نەفرەتی کۆمەڵگە دەکەوێت، بۆیە خاوەنی بە ناکەس و دوژمن تەماشا دەکرێت.[1]