پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  531,844
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,712
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
ئاو: کۆڕازی مێژووی لەبیرکراو.. ‌دیالۆگ لەگەڵ پەرتووکی ئاو بە تاو
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ئاو: کۆڕازی مێژووی لەبیرکراو.. ‌دیالۆگ لەگەڵ پەرتووکی ئاو بە تاو

ئاو: کۆڕازی مێژووی لەبیرکراو.. ‌دیالۆگ لەگەڵ پەرتووکی ئاو بە تاو
ئاو: کۆڕازی مێژووی لەبیرکراو.. ‌دیالۆگ لەگەڵ پەڕتووکی ئاو بە تاو
ئامادەکردن و نووسین: زەردەشت نوورەدین

هەمیشە ئەوە خولیام بووە کە ئوستورەی کوردی چۆن بووە؟ بەوپێیەی کورد گەلێکی خۆجێی و دێرینی ناوچەکەیە ئەوا دەبێت ئوستورەکانیشی دێرین و خۆجێی بن. لێ ئەوەش ڕوونە ئێمە نووسینی ئەوەندە کۆنمان نییە کە ئوستورەکانمانی تێدا نووسرابێتەوە، وەک سۆمەر، میسر، چین و یۆنان و ئەوانی دی. ئەوەی دەمێنێتەوە داستان و حەکایەتی میلی و فۆلکلۆرە لەگەڵ هەندێ ئەفسانەدا، بەڵام ئەم جۆرە شتانە ناتوانن بەڕوونی ئوستورەی گەلێک بەدیاربخەن ئەگەرچی هەندێ ئاماژە و سەرنجیان تێدایە بەڵام بەتەنیا کافی نین بۆ ئەوەی بتوانین لانی کەم وێنایەکی گشتی لەمەڕ ئوستورەی کوردی دیسان‌درووستبکەینەوە.
دوایین شت لەپەیوەند بەمەوە، ڕەنگە سەرنجمان بچێتەسەری خودی زمانی کوردی بێت کە دەشێت بە جۆرێک لە جۆرەکان هەڵگری شێوەی گشتی ئوستورە و بیرکردنەوەی ئوستورەیی کوردی بێت، هەرچەندە بەشێوەی شاراوە و ڕەمزی، بەڵام هێشتا هەیە. دەروازەیەکی باش بۆچوونە ناو ئەم باسەوە پەڕتووکی «ئاو بە تاو»ە، لێکۆڵینەوەیە لە پەیدابوون و شکڵگرتنی زمانی کوردی. ئەوەی لەو پەڕتووکەدا، بۆم سەرنجکێشە؛ کردنەوەی دیووە ئوستورەییەکەی زمانی کوردی بوو وەک لە ئامانجەکانی خودی کتبێبەکە، بێگومان ئامانجەکانیشی گرنگی خۆیان هەیە بەتایبەت بۆ زمانناسەکان.
پەڕتووکی «ئاو بە تاو» لە نووسینی سەباح یاسین، ساڵی 2019 لەسەر ئەرکی نووسەر لە کوردستان-سلێمانی چاپ‌وبڵاوبووەتەوە. پەڕتووکەکە پێکهاتووە لە دوو بەشی سەرەکی: بەشی یەکەم (ئاو بە تاو) و بەشی دووەم (فەرهەنگۆکی کوردی-سۆمەری) . بەشی یەکەم بەدوورودرێژی باسی «بیرۆکەی ئاو بە تاو» دەکات و بەشی دووەم زیاتر پاڵپشتە بۆ پتەوکردنی تێزەکانی بەشی یەکەم. لێرەدا نامەوێت «بیرۆکەی ئاو بە تاو» شەرحبکەم یان تێزەکانی هەڵسەنگێنم؛ لەبەرئەوەی هەرکام لەوانە لە توانستی ئەم وتارە بەدەرە و لە ئامانجی ئەم نووسینە دوورە. جگە لەوەش شەرحکردن یان هەڵسەنگاندنی ناواخنی پەڕتووکێکی 750 لاپەڕەیی هەڵاساز، بۆ ڕەوتی زاڵی تێهزرینی زمانەوانی و ئاڤانگارد بۆ تێگەیشتنی باو شتێکی نەکردەیە. ئەوەی لەم نووسینەدا چاوەڕوانی ڕوودانیم؛ ئەوەیە لە ڕێگەی دیالۆگێکی کراوە و هەندێجار بێ‌رەبتەوە، لەگەڵ تێزە سەرەکییەکانی «بیرۆکەی ئاو بە تاو» ئەو پانتاییە نوێیەی ناو زمانی کوردی زیاتر دەربخەم کە ئامانجی خودی بیرۆکەی ناوبراویش هەر ئەوەیە، بەڵام بەشێوەیەکی پارادۆکسیکاڵ تا زیاتر دەڕواتەپێشێ زۆرتر لێیدووردەکەوێتەوە.
سەباح یاسین لە دەستپێکی پەڕتووکەکەیدا دەڵێت: ''ئێمە گەرەکە بۆ نزیکبوونەوە لە زوانی کوردیدا سەرەتایەک دابین بکەین. ئەم سەرەتایە بریتییە لە دوو دەنگی نەبزوێن و بزوێنی «'ئ' و 'ا'» کە «ئا»ی ئاوی سرووشتی «'ت' و 'ا'»ی تاو (هەتاو) ی گەردوونییە و لە دەنگی «ئا»ی ئاو و «تا»ی تاو، دەنگی «هەتاو» کە چوار دەنگە پەیدابووە''[لا5]. ئەوەی بۆ نووسەری پەڕتووکی ناوبراو، گرنگە دانانی سەرەتایەکە بۆ درووستبوونی زمانی کوردی و دواتر چۆنییەتی گەشەکردنی ئەو زمانە. دەخوازێت لە ڕێگەی بەراوردکردنی زمانی کوردی بە زمانی سۆمەری ئەو وێنا باوە بۆ زمانی کوردی تێکبشکێنرێت کە وەک زمانێکی هیندوئەوروپی تەماشادەکرێت. لەم سۆنگەوە بۆ سەرەتای شکڵگرتنی زمانی کوردی لەناو چاخی بەردینی نوێ و سەرپێکەوتنی کشتوکاڵ دەگەڕێتەوە و لە وێنە هێماییەکانی سەر پایەکانی «گرێ ناڤۆکێ» کە هیی 12 هەزار ساڵ پێش ئێستایە، وەک سەرەتاییەکی بەردەست دەستپێدەکات. وێنەی هێمایی ئاو (چەند لارەهێڵ) کە لە شێوەی شەپۆلدایە بە نموونە وەردەگرێت و دواتر پەرەسەندنی ئەو وێنە هێماییە دەبەستێتەوە بە سەرهەڵدانی مێخەکانەوە لە سیستەمی نووسینی سۆمەرییەکاندا؛ واتە وێنەی مێخی دانراو بۆ ئاو کە دوو جووت مێخە بە تەنیشت یەکەوە. لەگەڵ وێنەی هێمایی تاو (هەتاو) هەمان کاردەکات.
لەپەیوەند بەمەوە سەباح یاسین: ''وشەی «ئاو» و «تاو» لە زوانی کوردیدا، وێنەیان لە سرووشتی ئاو و هەتاوە وەرگرتووە و لە مێشکی کولتووریمانەوە، کە دەماودەمە، بە ئێمە گەیشتووە، بەو مانایەش وشەی ئاو و تاو بە ژیانەوە، کە بوونی تۆوییە، لکاوە؛ هەروەها دەوەران دەوەرانی ئاو لە سرووشتدا، وابەستەی گەرمی هەتاوە و ئەوەش دەریدەخات کە وشەی ئاو و تاو لە بنەڕەتی زوانەکەدا، مانای لە دەنگی «تا» و «ئا» وەرگرتووە. ئێمە دەتوانین بەشێوەیەکی دی بێژین کە زوانی کوردی لەو دوو دەنگەوە ئاوەڵابووە بۆ سێ دەنگ و چوار دەنگ، ئەوەش بێگومان لەگەڵ نیشتەجێبوون، کشتیاری، ئاژەڵداری و بەخێوکردنی مەلدا بووە. مانای وشەکان وەک وێنەی مێشکی لە ڕێگەی زیادکردنی ژمارەی دەنگەکانەوە بەردەوامیان بە ئاوازەکان داوە و هەوڵیان داوە، مانا هزریەکەی کە سرووشتی بووە، گەردوونیانە گەشە پێبدەن (ل160) .
ئەو تێزە سەرەکییەی لەناو «بیرۆکەی ئاو بە تاو»دا کاردەکات بریتییە لە هاوکێشەی (ئاواز+وێنە=مانا) . ئەگەر وشەی «ئاو» بخەینە ناو ئەم هاوکێشەوە بەم جۆرەی لێدێت: {ئاوازی وشەکە[ئا] + وێنەی نووسینەکە؛ واتە شێوەی مێخەکە کە دوو جووت مێخە پێکەوە[وێنە] هاوکات ئەم وێنەیە لە ڕەنگدانەوەی وێنای ئاو لە مێشکدا درووستبووە و دواتر بەشێوەی دووجووت مێخ دەربڕدراوە = ئەو وێنایەی بۆ ئاو لە کاتی بینی نووسینی ئاو یان بیستنی دەنگی ئاو لە زیهندا درووستدەبێت دەبێتە [مانا]. بەگوێرەی ئەم هاوکێشە ئاوازی وشەکانی «ئاو» و «تاو» دەبێتە «ئا» و «تا» و ئەم دووە دەبنە بنەڕەتێکی دوالیستی بۆ خستنەوەی دەنگەکانی تری زمانی کوردی و زمای سۆمەری. پەڕتووکی «ئاو بە تاو» نموونەی زۆری تێدایە و بەناو ئەو هاوکێشەدا سەرهەڵدان و شکڵگرتنی زمانی کوردی لەسەر دەمی جووتیاریدا و بەدەقیقی لە وەرچەرخانی گرێ ناڤۆکێ سەرپێدەکەوێت.
سەباح یاسین ئاو و تاو (هەتاو) وەکوو دوو تۆخمی بنچینەیی زمان و ئەندێشەی وێنەیی کورد بە بنەما دەگرێت و لەوێوە باس لە پەیوەندیی نێوان نێر و مێ و ساردی و گەرمی و کۆی دیارەکانی سرووشت بەناو ئەو دوالیزمەدا دەکات؛ لێ ئەم کارە لە ڕێگەی دیالۆگەوە ڕوودەدات. دیالۆگی نێوان نێر و مێ بەدەم کێڵان و جووتیارییەوە، ئاواز، وێنە و مانایان داهێناوە. دواتر ئەم دوالیزمی دیالۆگەی نێوان نێر و مێ، ئاو و هەتاو، ئەرز و ئاسمان و ... هتد تێکدەچێت بەتایبەتیی لە سەردەمی ئەخامەنییەکاندا کە سیستەمی دەسەڵات دەگۆڕێت (درێژەی زیاتر لەسەر ئەمە لە پەڕتووکی ئاو بە تاودا هاتووە) .
پەڕتووکی «ئاو بە تاو» بەتێروتەسەلی باسی شکڵگرتن و سەرهەڵدانی زمانی کوردی بەجیا لە زمانی هیندوئەوروپی دەکات و گریمانەی ئەوە پێشدەخات کە زمانی کوردی و زمانی سۆمەری هاوباوانن و بە نزیکەی هەڵقوڵاوی ڕاستەوخۆی سەردمی چاخی بەردینی نوێ و شۆڕشی کشتوکاڵین و بۆ سەلماندنی ئەم گریمانەش بەناو هاوکێشەی (ئاواز+وێنە=مانا) لە ڕێگەی درووستکردنی فەرهەنگۆکی زمانی کوردی-سۆمەری گریمانەکانی زیاتر دەچەسپێنێت. لەم پنتەوە خوێندنەوەی ئەم وتارە بەهیچ جۆرێک نەک هەر نابێتە بەدیلی پەڕتووکی ناوبراو بەڵکوو ناشتوانێت دەروازەیەک بێت بۆی؛ وەک لەسەرەتادا ئاماژەی پێدرا، خوازیارم لە ڕێگەی دیالۆگەوە لەگەڵ تێزە سەرەکییەکاندا قسە لەسەر ڕەهەندێکی تری زمانی کوردی بکەم کە بەبێ بەردەستبوونی لێکۆڵینەوەکەی سەباح یاسین (پەڕتووکی ئاو بە تاو) هاتنەبوونی ئەم ڕوانگەیە مەحاڵ بوو. لەم پنتە بەدواوە دەچمە سەر خستنەڕووی ئەو گریمانەی لە ئەنجامی دیالۆگێکی کراوە لەگەڵ پەڕتووکی ناوبراودا هاتۆتەبوون.
پەیدابوونی زمان و ئوستورە بە جۆرێک هاوکاتن کە ناتوانین بڵێین کامیان پێش کامیان دەکەون. تیۆر لەمبارەوە زۆرە کە ئەم پەیوەندی و هاوکاتییە ڕووندەکاتەوە ئەوەی بۆم جێسەرنج بوو لەم مەیدانەدا تیۆرەکانی ئێرنێست کاسیرەرە. لە ڕوانگەی کاسیرەوە یەکەم وشەکان، هاوتای دیاردەکان، شتەکان، بوونەوەرەکان و ... هتدن و زۆرێکیان لەگەڵ خودادا هاوشوناس بوون. لە زیهنی مرۆڤی سەرەتاییدا جیاوازی لەنێوان واقیعی ڕەمزی و خودی واقیعدا لە ئارادا نەبووە. ناوی شتەکان لەگەڵ خودی شتەکاندا پەیوەندی جەوهەرییان هەبووە و بەتەواوی لەگەڵ یەکتری هاوشوناس بوون. بو نموونە وشەی باران و دیاردەی باران یەک شتبوون و جیاوازی ئەو دووە لەئارادا نەبووە، وشەکە هەمان باری سرووشتی دیاردەی باران بارینی هەڵگرتووە؛ ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی وشەکان پیرۆز بن. پاش تێپەڕینی چەند هەزار ساڵ بەسەر گواستنەوەی زمان لە قۆناغی ئوستورەییەوە بۆ قۆناغی لۆژیکی هێشتا کاتێک منداڵ فێری زمان دەبێت، ڕووبەڕووی دانەبڕاویی زمان و ئوستورە لە تێگەیشتنی منداڵدا دەبینەوە، جگە لەوەی کە تێگەیشتنی منداڵ بۆ جیهان ئوستورەییە ئەوا لەلای منداڵ لە سەرەتای فێربوونی زماندا جیاوازی لەنێوان واقیعی ڕەمزی و خودی واقیعدا ناکات، ناتوانێت لە میتافۆر تێبگات و خودی میتافۆر وەک واقیع تێدەگات.
«پەیوەندیی ڕەسەنی نێوان ئاگایی زمانناسی و ئاگایی ئوستورەیی-ئایینی، هەر لە بنەڕەتەوە خۆی لەو واقیعەدا بەیاندەکات کە هەموو بوونیادە زمانییەکان و هەروەها هەموو بوونە ئوستورەییەکان بەچەشنێک لە هەندێ لە هێزە ئوستورەییەکانەوە بەدیاردەکەون؛ وەک ئەوە وابێت وشە لە فۆرمی جۆرە هێزێکی سەرەتاییدا دەرکەوێت، کە هەموو بوون و کردە لێوەی سەرچاوە بگرێت»(1). ئەمە بەمانای ئەوە دێت کە هەم ئاگایی زمان و هەم ئاگایی ئوستورەیی بە هاوبەشی لە هێزێکی بنەڕەتی ترەوە وزە وەردەگرن کە وشەیە، وشە سەرەتاییەکان کە هەموو شتێکیان لێوە پەیدادەبێت. وشەکان تەنیا بۆ زمان بنەڕەتی نین بەڵکوو بۆ ئوستورەش هەمان شتن؛ وەک چۆن لەناو زمانە جیاوازەکاندا بنەڕەتیبوونی وشە دووپاتدەبێتەوە ئەوا بەهەمان شێوە لەناو ئوستورە جیاوازەکانی گەلە جیاوازەکاندا گرنگی وشە دووبارە دەبێتەوە.
«چەمکە ئوستورەییە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ لە بوونی جیهانێکی ساختەوە وەرنەگیراوە، هەروەها دەرهاویشتەی ڕووتی خەیاڵیش نین کە لە بەهەڵمبوونی وجودی واقیعی ئەزموونی و نەگۆڕەوە ڕسکابێتن و هاوشێوەی تەمێکی سپی لە بۆشایی جیهانی واقیعدا بڵاوبووبێتەوە، بەڵکوو ئەم چەمکانە، سەرجەمێتی بوون بۆ ئاگایی سەرەتایی دەکاتەوە. فۆرمی چەمکی ئوستورەیی شتێک نییە کە خرابێتە سەر توخمە دیاریکراوەکانی وجودی ئەزموون، بەڵکوو دەبێت بوترێت خودی ''ئەزموونی'' سەرەتایی لە ڕەنگی ئوستورەوە گلاوە و لە فەزای ئوستورەییدا پەستێنراوە. مرۆڤ لەگەڵ ئەو شتانەی کە ناسیونی بەناو ئەم فۆرمانەدا پەیوەندی دەبەستێت»(2). ئەم ڕوانگەیە بۆ ئوستورە هەموو ئەو تیۆرانەی تری بواری ئوستورەناسی کە هەوڵدەدەن دیاردەی ئوستورە بۆ یەک ڕەهەند کوورت بکەنەوە بە کوورتخوازی ناودێریان دەکات و ئەوە دەخاتەڕوو کە لە تێگەیشتنی دەقیقی ئوستورە دورمان دەخەنەوە. لەم سۆنگەوە ئەوە دەبینین کە بیرکردنەوەی ئوستورەیی هاوشێوەی بیرکردنەوەی لۆژیکی فۆرمی تێگەیشتنی تایبەت بە خۆی هەیە؛ جگە لەوەش ئەوەی دووەم درێژکراوە و دەرەنجامی پەرەسەندنی ئەوەی یەکەمە بەڵام پەرەسەندنی هێڵی نا بەوشێوەی کە ئەوەی دووەم ئەوەی یەکەم لەناو ببات. لەگەڵ گۆڕان بەسەر شێوەی ژیانی مرۆڤدا گۆڕان بەسەر فۆرمە ڕەمزییەکانی بیرکردنەوەشدا هاتووە. ئەمانە بەمانای ئەوە دێت هەر چەشنە دەرەنجامگیرییەک لەمەڕ ئەوەی ئوستورە نواندنەوەی کام هێزی سرووشتی، بان‌سرووشتی یان دەروونی دەکات، ناموومکین دەکات. ئەمە بۆ زمانیش ڕاستە ئەو موناقشەی کە ئایا سەرەتا «ناوەکان» یان «کردارەکان» لەناو زماندا پەیدابوون؛ موناقەشەیەکی بێ‌ڕەبتە لەبەرئەوەی ئەوە بینابوونی خودی زمانە لەناو ئاگایی قڵیشاو بەڕووی تێگەیشتندا کە ئەو جیاکاری و جیاوازییانە دەکات؛ ئەوە نەزمی ناوەکی خودی بینابوونی زمانە نەوەک ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی سرووشت یان هێزە جیاوازەکانی یان پاڵنەرە دەروونییەکان کە ئەو خەسڵەتانە دەبەخشن.
«مرۆڤ بەر لەوەی بەگوێرەی چەمکە لۆژیکییەکان بیری کردبێتەوە، ئەزموونەکانی لە ڕێگەی وێنە ئوستورەییەکانەوە، ڕوون و لێکجیاکردۆتەوە. دیسان لێرەدا وادەردەکەوێت کە پەرەسەندنی زمان، نووسینەوەی پەرەسەندنی هزر و درک‌پێکردنی ناوەکی ئوستورەیی بێت، ئەگەر بێتوو چەمکە زمانییەکان وەکوو نووسخە و نواندنەوەی جیهانی دیاریکراوی واقیعی بهێنینەپێشچاو، واتە هەر ئەو جیهانەی کە بەشەکانی بەناو هێڵی دیاریکراو و لێکجودا دێنە ناو زیهنی مرۆڤەوە؛ ئەوا هەرگیز دەستمان بە چییەتی و کارکردی ڕاستەقینەی ئەم چەمکانە ڕاناگات. سنووری شتەکان و هێڵە بنەڕەتییەکانیان دەبێت لە ڕێگەی زمانەوە دابنرێن؛ ئەم کارە وەکچۆن چالاکی مرۆڤ ڕێکدەخرێت، بەهەمان ئەندازەش تێگەیشتنی ئەو بۆ بوون شێوگێکی ڕوون و دیاریکراو وەردەگرێت، جێبەجێدەبێت»(3). لەم پنتەدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە چەمکە زمانییەکان بەرلەوەی پەیوەندیی بە نواندنەوەی سرووشت و واقیعی ئۆبێکتیڤەوە بێت، پەیوەندیی بە فۆرمە داهێنراوە ئوستورەییەکانەوە هەیە؛ ئەو فۆرمانەی، ڕەنگدانەوەی فۆرمە مرۆییەکانە، نەوەک ڕەنگدانەوەی خەسڵەتی ئۆبێکتیڤی شتەکان بێت.
«هەرکەس لەوە تێبگات کە ئوستورەکانی گەلێک بۆ ئەو گەلە، چ مانایەکی هەیە و چ هێزێکی بەسەریانەوە هەیە، لە ڕوانگەی ئەو گەلەوە چ ڕاستییەک لەناو ئوستورەکانیاندا نووستوە؛ هەرگیز بانگەشەی ئەوە ناکات کە ئوستورەکان تاکەکان درووستیانکردووە، وەکچۆن ناکرێت بانگەشەی ئەوە بکرێت زمانی گەلێک تاکەکانی دایانهێناوە... شیلینگ جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەستکەوتی [لە ئوستورەناسیدا] ئەوەیە کە لەجیاتی ئەوەی شاعیرەکان و تاکەکان بە درووستکەری ئوستورەکان بزانین دەبێت ئاگایی مرۆڤ بە زاگەی ئوستورەکان دابنێین»(4). ئەم تێڕوانینە جارێکی تر ئوستورە هاوشانی زمان دەکاتەوە و ئەوە بە ڕوونی ڕادەگەێنێت کە ئوستورە بەرهەمێکی ئەدەبی یان تەنانەت داهێنانێکی تەکنیکی نییە کە لەلایەن تاکەوە داهێنرابێت، بەڵکوو ڕەنگدانەوەی ئەزموونی مرۆڤە لەناو ئاگاییدا. ئاگایی مرۆڤیش بەرلەوەی شتێکی تاکیانە بێت، پانتاییەکی هاوبەشی نێوان‌تاکییە، کە جەستەی کۆیەتی وەردەگرێت و لە زۆر شوێندا سنوورەکانی تاکێتی دەبەزێنێت و تاک بەناو ئاگایی کۆیەتیدا ئەزموونی تاقانەیی خۆی لە سنووری ئاگایی خۆیدا دەکات. لێرەدا ئەوە دێتە پێش کە ئوستورە هاوشێوەی ئاگایی کۆیەتی یان زمان خۆی بەڕووی تاکدا دەکاتەوە؛ هەر بۆیەش ناکرێت وەک بەرهەمێکی تاک تەماشا بکرێت.
«مرۆڤی چاخە سەرەتاییەکان، خودا قوتدەکاتەوە، بەڵام بەمەبەست ئەو کارە ناکات؛ بەڵکوو خۆڕسکانە و بەهۆی هێزی سرووشتی ئاگایی خۆیەوە [ئەو کارە دەکات]. جگە لەوە ئاگایی سەرەتایی مرۆڤ، ئەو ئاگاییە نییە کە حەقیقەتی خودا و تاک‌وتەنیایی موتڵەقی خودا قوتبکاتەوە»(5). تاک‌خودایی سەرەتایی تاکخوداییەکی ئەبستراکت و دەڵەمەیە؛ تاکخوداییەکە کە هێشتا شکڵی نەگرتووە و بەشێوەیەکی ئاگایانە نەهاتۆتە ناو ئاگایی مرۆڤی سەرەتاییەوە. تاکخودایی ئاگایی سەرەتایی یەکایەتییەکی دەڵەمە و شلی هەیە؛ هەر بۆیەش چەنێک یەکایەتییە، هێندەش فرەییە. جوڵەی ئاگایی سەرەتایی بەرەو فرەخودایی دەڕوات، لەو پڕۆسەدا ئاگایی دوولەتدەبێت و بەناویدا فرەخودایی سەرپێدەکەوێت. تا ئەم دوولەتبوونە ڕوونەدات و ئاگایی سەرەتایی بەرەو فرەیی نەڕوات، یەکایەتی سەرەتایی بەجێنەهێڵێت؛ تاکخودایی بەشێوەیەکی ئاگامەندانە و بەناو تێگەیشتنی چەمکئاسادا نایەتەناو زیهنی مرۆڤەوە. قوتکردنەوەی ئەوی تری فرەخودایی بۆ جێگیرکردنی تاکخودایی قۆناغێکی زەروری گەشەی ئاگایی ئوستورەیی بووە؛ واتە گواستنەوە لە خودای ئەزموونی سەرەتاییەوە بۆ خودای تێگەیشتنی چەمکیانە بەناو تۆخکردنەوە و ڕەق‌وتەقکردنی هەموو سنوورەکانی ئەو یەکایەتییە.
تێزی سەرەکی لەپەیوەند بەم قۆناغەوە لەمەڕ ئوستورە و زمانی کوردی ئەوەیە کە ''ئوستورە و زمانی کوردی سەر بەم قۆناغە سەرەتاییەی ئاگاییە؛ بەر لە هەموو شت ڕۆنانی زمانی کوردی ئاگایی کوردی لەو قۆناغەدا گیرساندۆتەوە و نەیهێڵاوە سنوورەکانی ببڕێت''. بێگومان ئەم جێگیری زمانە بەر لە هەموو شت بۆ جێگیری شێوەژیانی کورد - بەرهەمهێنانی نیولیتیکی - دەگەڕێتەوە.
کاتێک شێوەی بەرهەمهێنانی ژیانی سەردەمێک دەگۆڕێت، ئەوا گۆڕان بەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو سەردەمەدا دێت؛ بەناو ئەم گۆڕانەدا هێدیهێدی وەرچەرخان لە ڕۆنانی زمان، کەلتوور، بەها، قاڵب و کڵێشەکانی زیهنی مرۆڤدا ڕوودەدات. بەدەربڕینێکی تر کاتێک چاخێک سەرجەمێتییەکەی هەڵدەوەشێتەوە و وردەبێتەوە بۆ پارچە و بەشی بێ‌ڕەبت؛ بەنەتیجە زاڵێتی لەدەستدەدات، لەناو ئەم پڕۆسەدا چاخێکی تر دەڕسکێت کە جیاوازە لەوەی پێشخۆی. وەکچۆن شێوەی بەرهەمهێنانی ژیان و شێوازی ژیانکردن تا ئەو شوێنەی ڕێگر بێت لە بەردەم چاخە نوێکەدا، دەپووکێتەوە و بایەخی نامێنێت ئەوا، بەهەمان شێوە ڕۆنانی زمان، کلتوور، بەها و قاڵبە زیهنییە ڕێگرەکانیش هەڵدەوەشێنەوە و لەکار دەکەون؛ ئەمەش بەپلەی یەک لە وەرچەرخانی جیهانبینی، ڕۆنانی زمان، شێوازی ڕوانین و تا ڕادەیەک خوڵقاندنی بەهای نوێدا خۆی دەبینێتەوە. ئەگەرچی هەر چاخێک لە ئاسۆی مێژوویی خۆیدا، کارا بووە و وڵامی بە پێویستییەکانی ژیانی ئەو سەردەمەی خۆی داوەتەوە، لێ لە سەردەمی دواتردا بۆ جێخستن و گشتپەسەندکردنی چاخە نوێیەکە، شێواندن و بەکاریکاتێرکردنی ژیانکردن و شێوەی بەرهەمهێنانی ژیانی پێشوو بەتۆخی لەناو کلتوور، جیهانبینی و تێڕوانینی نوێدا ڕەنگیداوەتەوە. زمانی کوردی هێشتا ئەو وەرچەرخانە بنەڕەتییە بەسەریدا نەهاتووە ئەگەرچی لە ئاگایی کورد نەماوە و بەرەو نائاگایی گشتی پاشەکشەی کردووە.
ئێستا لە دوای ئەوەی کە باس کرا، دەتوانین باس لە ئوستورەی کوردی لەناو زمانی کوردیدا بکەین. پێشوتر ئاماژەم بەوەدا سەباح یاسین دەستپێکی زمانی کوردی بۆ دوو دەنگی «ئا» و «تا»ی کە «ئاو» و «تاو» دەنوێننەوە دەگەڕێنێتەوە. لەم پنتەوە بەناو جووت‌ڕەگەزیدا کە نێر و مێیە تەواوی دیارە سرووشتی و مرۆییەکان شیکاردەکات. پێی وایە ژن و پیاوی سەرەتایی بەدیار کێڵانی ئەرز و ئاودێرییەوە، مێشک و ئاگایی خۆشیان بە توخمە سرووشت-گەردوونییەکان نەخشاندووە و ئەم کارەش بەناو گفتوگۆی نێوانیاندا هاتەبوون. بەڵام من پێم وایە بەر لە هەموو شت ڕۆنانی زمانی کوردی دیاردەی جووت‌ڕەگەزیی و دوالیزمی سەرەتایی هەڵناگرێت و درووست بوونی ئوستورە و وێنە-بیرکردنەوەی ناو زمانی کوردی بەناو یەکایەتیی دەڵەمە و فرەیی ناخەسڵەتوەرگرێتیدا هاتۆتەپێکهاتن. توخم و ڕەگەزی بنچینەیی زمانی کوردی برییتە لە «ئاو». دەتوانین لە ڕێگەی «ئاو»ەوە جیهانبینی ئوستورەیی و پانتایی وێنەیی ناو زمانی کوردی ڕوون بکەینەوە. ئاو ئەو پنتە بەراییەی ناو ئوستورە و ناواخنی وێنەیی زمانی کوردییە، کە وشە-وێنەکانی تری لێدەبێتەوە.
هاوکێشەی «ئاواز+وێنە=مانا» دەشێت بە جۆرێکی تاڕادەیەک جیاواز لە خوێندنەوەکەی سەباح یاسن بەمجۆرە بخوێنرێتەوە. ئەگەر وشەی ژیان و گیان بە نموونە وەرگرین ئەوا ژیان و گیان هاوئاوازن بەگوێرەی نەبزوێن (ن) و بزوێن (ب) بەم جۆرە: وشەی گیان=ن‌ن‌ب‌ن پاشان وشەی ژیان=ن‌ن‌ب‌ن. وێنە ئاماژەیە بۆ ناواخنی وێنەیی وشەکان کە هەرکام لە وشەکانی ژیان و گیان بەنزیکەیی هاووێنەن؛ ژیان و گیان هەردووکیان لە جووڵەدا هاوبەشن ئەوەی بژی یان ئەوەی گیانی هەبێت دەجوڵێت ئەگەر جوڵەی گەشەکردن بێت یان جووڵەی مەودابڕین. جگە لەوەش ئەوەی ژیانی تێدا بێت گیانی هەیە - لە مانا ئوستورەییەکەیدا - و ئەوەی گیانی هەبێت دەژییەت. ناواخنی وێنەیی ژیان لە ناواخنی وێنەیی گیانەوە وەرگیراوە؛ هەروەها ناواخنی وێنەیی گیان‌یش لە ناواخنی وێنەیی گیاەوە وەرگیراوە؛ گیا لە وێنە سەرەتاییەکانی زمان و ئوستورەیە. لە دەرەنجامدا ئەو ماناییەی کە درووست دەبێت لە ناو هەردوو وشەی گیان و ژیان‌دا هاوبەشە یان دەتوانین بڵێین هەردوو وێنەکە لە وێنەی گیاوە لێبوونەتەوە.
ئاو بنەڕەتی ترین چەمکی ناو ناواخنی وێنەیی زمان و جیهانبینی ئوستورەیی کوردە؛ ئەگەرچی کورد ئوستورەی نەماوەتەوە بەڵام لە ڕێگەی زمانەوە دەتوانین وێنای ئوستورەی کوردی بکەین. نزیکترین ئوستورەی نووسراوی گەلانی تر لە هیی کوردەوە، داستانی ئەفڕاندنی بابلی ئەنۆما ئەلیشە؛ دواتر دەگەڕێمەوە سەری. جیهانی ئوستورەی بەشێوەیەکی گشتی چوار قەڵەمڕەو پێکدێت و ئەوانەش بریتین لە؛ «ئاسمان»، «خوداکان»، «زەوی» و «مرۆکان». بەگوێرەی زمانی کوردی بەناو ئەو هاوکێشەی لەسەرەوەدا خرایە بەرباس لە ئاوەوە پەیدابوون و ناواخنە وێنەییەکەیان هەڵگری ئاوە. لە تێروانینی ئوستورەیی کوردیدا وەک لە هیی زۆرەبەی گەلانی تریشدا وایە، ئاسمان ڕەگەزەکەی نێرە و زەوی ڕەگەزەکەی مێیە؛ دەبێت ئەوەش بڵێین جیاوازبوون لە ڕەگەزدا؛ نێر و مێ دابەشناکات بۆ دوو توخمی سەربەخۆ یان تەواو جیاواز لە یەکتری لەبەرئەوەی لەبنەڕەدا هەردووکیان بوونیان ئاوییە و تەنیا بەگوێرەی جیاوازی ئاویبوونەکانیان جیاواز دەبەن تا وەکوو ئەوەی هەر کامیان لە توخمێکی سەربەخۆ پێکهاتبن. پێش‌ئەوەی هەرکام لەو چوار قەڵەمڕەوە، ناواخنە وێنەییە ئوستورەییەکەی بەناو زماندا درووستکەینەوە ئەوا سەرەتا دەبێت باس لە خودی درووستبوونی مرۆڤ و هەر درووستبوونێکی تر بکەین تاوەکوو وێنەکە باشتر ڕوون بێتەوە. لە جیهانبینی ئوستورەییدا درووستبوونی هەتاو یان مرۆڤ جیاوازی بنەڕەتییان لەنێواندا نییە، ئەوە بۆ تێگەیشتنی مرۆڤی مۆدێرنی دەقبەستوو بە زانستەوەیە کە قوورسە؛ ئەگەرچی تێگەیشتنی زاڵی کۆمەڵگەی ئێمە لەناو زانستی مۆدێرندا خۆی نابینێتەوە بەڵکوو لەناو تێگەیشتنی ئایینیی ئیبراهیمی و بەتایبەتیی ئیسلامیدا خۆی دەبینێتەوە کە نووسخەی دەستە چوار و پێنجی ئوستورەی سۆمەری و میسرییە.
وەک سەباح یاسین ئاماژەی پێدەدات سوڕی درووستبوونی مرۆڤ؛ سوڕێکی ئاوییە و ئەمەش بەڕوونی لەناو ناواخنی وێنەیی زمانی کوردیدا ڕەنگی داوەتەوە. ئەگەر چاو لە هەر کام لە وشەکانی «ئاو»، «ئاوەڵ»، «ئاوێڵدان»، «ئاوڵەمە»، «ساوا»، «منداڵ»، «مێردمنداڵ»، «لاو»، «پیاو»، «ژن»، «بەساڵاچوو»، «پەکەوتە» و «مردوو». تۆو، تۆواو یان ئاوی پیاو هەرسێکیان یەک مانای هەیە. ئاو لە زمانی کوردیدا بە مانای تۆویش دێت. لەناو جیهانی ئوستورەییدا، کردەی ناشتنی تۆوی گەنم لە زەویدا و کردەی ناشتنی تۆوی پیاو لە زێی ژندا یەک ناواخنی وێنەیی هەیە و جیاوازی ڕیشەی لەنێوان ئەو دوو کردارەدا نییە. لەم سۆنگەوە ناشتنی تۆوی پیاو هاوشێوەی تۆوی گەنم کردەیەکی سرووشتییە، ئەم پڕۆسەیە لە سوڕی ژیانی مرۆڤدا لەو کاتەوە کە ئاوە (هاتنەبوون) تا ئەو کاتەی دەبێتەوە بەئاو (نەبوون) ڕەنگدەداتەوە. هەرکام لە وشەکانی سوڕی درووستبوونی مرۆڤ کە خرایەڕوو ئاوی بەزەقی تێدایە، جگە لە چوار وشەی کۆتایی. قۆناغی لاوێتی کە دوا قۆناغی هەراشبوونە بۆ کێڵان و ناشتن و لە دوای ئەوەوە قۆناغی ژنێتی/پیاوێتی دەستپێدەکات کە تا چل پەنجا ساڵی دەخاێنێت؛ قۆناغی بەرداری و بەروبووم. لەپاش ئەم قۆناغەوە بەساڵاچوون و پەکەوتن، دواجار بە مردن کۆتایی دێت. مردن لەناو زمانی کوردیدا بوونەوە بە ئاوە. کاتێک گەنم دەنێژرێت و سەوزدەبێت و دوابەدوای ئەوەی قۆناغەکانی یەک لە دوای یەک دەبڕێت ئاخر قۆناغی ئەوەیە وەک تۆو هەڵیدەگرن و جارێکی تر دەینێژنەوە و دووبارە پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە. بۆ مرۆڤیش لەناو ناواخنی وێنەیی زمانی کوردیدا هەمان شتە و تەنانەت هەمان وشەش بۆ مردوو ناشتن و تۆو ناشتن بەکاردەبرێت. ئەمەش بەمانای ئەوە دێت مرۆڤیش جارێکی تر بۆ تۆو کە ئاوە دەگەڕێتەوە؛ لەم ڕوانگەدا مرۆڤ لە ئاوەوە درووست دەبێت و بۆ ئاو دەگەڕێتەوە.
ئاوەڵ(6) یان وێڵاش ئەو پێکھاتەیەیە کە کۆرپەلە بە منداڵدان دەبستێتەوە، ڕێگە بە ئاڵوگۆڕی خۆراکە ماددە و گازەکان و پاشەڕۆ لەنێوان دایک و کۆرپەلەدا دەدات؛ واتە هەر لە درووستبوونەوە ئاوەڵی کۆرپەلەیە تاو ئەو کاتەی لەدایکدەبێت. ناواخنی وێنەیی ئاوەڵ بەمانای لەگەڵ بوون دێت؛ لەگەڵ یەکبوونی دوو شت یان زیاتر و وشەی ئاوەڵ لە ''ئاوە''ەوە وەرگیراوە. لەم پنتەوە دەتوانین باشتر لە پێشگری «هاو» تێبگەین بۆ نموونە لە وشەکانی «هاوڕێ»، «هاوکار»، «هاودەم»، «هاوبیر»، «هاوڕا» و ... هتد. لەڕاستیدا پێشگرەکە لەسەرەتا «هاو» نەبووە بەڵکوو «ئاو» بووە و دواتر گۆڕاوە. هاو هیچ ناواخنێکی وێنەیی درووستناکات بەڵام ئاو درووستی دەکات. یەکێک لە ماناکانی ئاو درووستکردنی پەیوەندییە لەنێوان دوو یان زیاتردا، درەختی کەنار ڕووبارێک لە ڕێگەی ئاوەوە دەتوانێت بگات بە بەردەڵانی داوێنی ئاوەکە؛ واتە درەخت و بەردەڵان کە دوو شتی لێکدابراون؛ ئاو دەتوانێت پەیوەندیی نێوانیان ببەستێت. هەروەها ئاو گەیەنەرە و دەتوانێت شتەکان بەیەک بگەێنێت، جگە لەوەش دووشت یان زیاتر هەرچەندە لەیەکدابڕاوبن بیناخەرە ناو ئاوەوە پەیوەندیی لەنێوانیان درووستدەبێت و دەبنە ئاوەڵی یەکتری. سەرەڕای ئەو گۆڕانە هێشتا لە هەندە وشەدا وەک خۆی ماوەتەوە وەک «ئاوماڵ»، «ئاوڵزاوا» و ... هتد. هەروەها وشەی ئاو وەک پاشگر بەکاردەبرێت کاتێک دوو توخم تێکەڵ بن یان شتێک لە شتێکی ترەوە بگلێت ئەوا بە وشەی ئاو ئەو ڕەبتە درووستدەبێت بۆ نموونە «خۆڵاوی»، «قوڕاوی»، «ڕەنگاوی» و ... هتد.
سەرەڕای ئەوەی هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ ئاوییە و لە ئاو درووستبووە، ئەوا جیاوازیشیان هەیە؛ لە ڕێگەی تۆخکردنەوە کارکردە جەوهەرییە جیاوازییەکانیان هاوشێوەی ئاسمان (نێر) و زەوی (مێ) کاردەکەن. کارکردی جەوهەری پیاو بریتییە لە پێ و ئاو کە بەسەریەکیشەوە وشەی پیاو درووستدەکەن. ئاو لێرەدا واتە تۆوی پیاو و پێ بریتییە لەو ئامرازەی تۆوی پێدەچێنێت؛ لە جووتبوونی ژن و پیاودا، چووک ڕۆڵی پێ دەبینێت بۆ کێڵان و ناشتنی ئاو (تۆو) . کارکردی جەوهەری ژن بریتییە لە زێ و ناواخنە وێنەییەکەی هاوتایە لەگەڵ زێد، زاین، زاگە، زێ (رووبار) زەوی هەروەها زاوزێ، زۆربوون و زیادە و زێدە. ئەمە بە مانای کوورتکردنەوەی ژن نایەت بۆ زێ وەکچۆن بەمانای کوورتکردنەوەی پیاویش نایەت بۆ چووک؛ لەبەرئەوەی هەر لە بنەڕەتەوە لەناو ئاگایی ئوستورەیی سەرەتاییدا، ژن و پیاو خۆیان لە گەردوون و سرووشت جیانەبوونەتەوە و سەربەخۆ و دابڕاو نین و لە زۆر شوێندا دەبنە میتافۆڕ بۆ یەکتری. زێ هەم بەمانای بەرهەمهێنان، ئافڕاندن و زیادکردن دێت و هەم بە مانای زاگە و سەرچاوەی سەرەتایی. لەم سۆنگەوە باشتر وشەی «نێر» و «مێ» ڕووندەبێتەوە؛ وشەی نێر ناواخنە وێنەییەکەی لە ''نێر'' لە مانای ناردن‌دا وەرگیراوە. نێر یان نێرەر شتێک دەنێرێت کە ئەویش بریتییە لە ئاو و ڕەبتی بە جووڵە و کاتەوە هەیە. لەم ڕوانگە نێر دەبێتە هاوتای ئاوە شیرینەکانی ژێرزەوی ئەوەی لە کانیاو، کارێز و ڕووبارەکاندا قوڵپدەدات و سەرزەوی دەکەوێت؛ لەبەرانبەردا وشەی مێ ناواخنە وێنەییەکەی لە ''ما'' و ''مێن''ەوە وەرگرتووە کە بەمانای مانەوە، مان، خەزنکردن و نەمری (مانێتی) دێت و ڕەبتی بە جێگیری و شوێنەوە هەیە. مێ سەروکاری لەگەڵ خەزنکردن، پاراستن و هێشتنەوە (مانەوە) ی ئاوەوە هەیە و دەبێتە هاوتای ئاوە سوێرەکانی سەرزەوی وەکوو دەریاکان و زەریاکان. نێر هەڵگری ڕەهەندی کاتە و مێ هەڵگری شوێنە؛ هەر بۆیەش نێر کاتمەندە و لەناو کاتدایە و ئاماژە بە شتە وەرزییەکان دەدات، لەکاتێکدا مێ هەڵگری ڕەهەندی شوێنە و شوێنمەندە و ئاماژە بە شتە هەمیشەییەکان دەدات. بەمانایەک نێر ڕەمزە بۆ مردەیی و لەناوچوون و مێ ڕەمزە بۆ نەمری و مانەوە؛ ئەمە جگە لەوەی نێر و مێ هەردووکی بەناو مێدا دەمێننەوە و زیاددەکەن.
جیهانی ئوستورەیی بەشێوەیەکی گشتی لە چوار قەڵەمڕەو پێکدێت و ئەوانەش بریتین لە؛ «ئاسمان»، «خوداکان»، «زەوی» و «مرۆکان». ئەم قەڵەمڕەوانە ئاویین و ناواخنە وێنەییەکەیان لە ئاوەوە وەرگرتووە. وشەی ئاوس لە وشەی ''ئاوزا''ەوە هاتووە، ئەو شتەی کە ئاوی تێبزێ و بەرزبێتەوە، لەدەرەنجامدا ئاوزاوی یان ئاوساوی درووستدەکات؛ ئاوس ئەو ئاستەیە کە ئاو زاوەتەوە ناو سکی مێیەوە و بەرزبووەتەوە. وشەی ''ئاسمان'' لە دوو وشەی ''ئاوس'' و ''مان''ەوە درووستبووە؛ ئاسمان واتە مانەوە بەئاوسی؛ هەمیشە ئاوس. ناواخنە وێنەییەکەی ئاسمان ئاماژەیە بۆ نێر؛ ئەوە نێرە هەمیشە ئاوسە بەو مانایەی هەمیشە ئاوی تێدایە و ئاوەکەی کە تۆواوە لەناو خۆیدا هەڵدەقوڵێ. لە تێگەیشتنی ئوستورەییدا ئاسمانیش هەمان شتە، ئاوەکەی لەناو خۆیدا هەڵدەقوڵێ کە بریتییە لە باران و بەسەر زەویدا دەیپڕژێنێ و زەوی پێ ئاوسدەکات. ئەم وێنە کاتێک تەواو دەبێت کە ناواخنە وێنەییەکی ''زەوی''یش ڕوونبێتەوە؛ وشەی ''زەوی'' لە وشەی ''زێیی''ەوە هاتووە کە بەمانای لە زێ درووستبوو دێت؛ لێرەدا زێ هەم بەمانای زێ و هەم بەمانای شوێن دێت. وشەی زەوی بەمانای زێی سەرەتایی و زێدی هەموو ئەوانە دێت کە لەسەرین. لەم تێگەیشتنەدا زەوی مێیە و ئاسمان نێرە.
ئێستا کاتی درووستکردنەوەی ناواخنە وێنەییەکی وشەکانی ''خودا'' و ''مرۆڤ'' هاتووە. وشەی «خودا» دابەشدەبێت بۆ دوو وشەی «خود» و «ئاو»؛ خودئاو یان خوداو کە دواتر بووە بە خودا. خودا بەمانای «خودی ئاو»، «ئاوی ئاو» یان «ئاوی پەتی» دێت. لەم سۆنگەدا ئەوەی هاوبەشە لەنێوان خوداکان‌دا و لە مرۆڤەکان جیایاندەکاتەوە ئەوەیە کە خوداکان ئاوی بێگەرد و پەتین و خودی ئاون؛ ئەو ئاوەن کە جەوهەری ئاو پێکدێنن. لەپەیوەند بەمەوە وشەی ڕووناکی هەیە، کە ئەویش لە ڕوون‌ئاوکی پێکهاتووە. ڕووناکی واتە ئاو لەوپەڕی ڕوونییدا یان ئاوی تەواو ڕوون کە دەبێتە ڕووناکی. کەواتە مرۆکان ئەگەر لە ئاوی ئاسایی درووستبووبێتن ئەوا خوداکان لە ڕووناکی یان جەوهەری ئاو پیکهاتوون. وشەی هەتاویش زیاتر ئەمە ڕووندەکاتەوە؛ وشەی «هەتاو» دەگەڕێتەوە بۆ وشەی «تاو» و ئەویش لە «تێ‌ئاو»ەوە هاتووە و دواتر گۆڕاوە. تاو ناواخنە وێنەییەکەی ئاماژەیە بەو شتەی تین و تاوی تێدایە؛ جوڵە و گەرمی تێدایە. پێشگری ''هە'' لە زمانی کوردیدا بەمانای وەگەڕخستن و بەرزبوونەوە دێت؛ بەرزبوونەوەی تاو دەبێتە هەتاو لەم سۆنگەوە دیسان ئەوە ڕووندەبێتەوە کە هەتاو هاوشێوەی ڕووناکی بوونی ئاویی هەیە. وشەی ''مرۆڤ'' بۆ وشەی ''مرۆ'' و ئەویش بۆ ''مر'' دەگەڕێتەوە. ناواخنی وێنەیی وشەی ''مر'' لە وشەی ''مردن''ەوە هاتووە؛ مرۆڤ واتە ئەوەی دەمرێت و مانێتی و نەمری ڕاستەوخۆی نییە هاوشێوەی خوداکان. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە مرۆڤ هاوشێوەی شتە مردەییەکانی تر لە ئاوی ئاسایی درووستبووە نەوەک وەک خوداکان کە لە ئاوی ئاو یان لە ڕووناکی درووستبوون.
ئێستا بۆ داستانی ئەفڕاندنی «ئەنوما ئەلیش» بگەڕێینەوە کە نزیکترین ئوستورەیە لە ئوستورەیی کوردییەوە بەگوێرەی ناواخنە وێنەییەکانی زمانەکەمان. لە داستانی ئافڕاندنی بابیلی و سۆمەرییدا «تیامات» نوێنەری ئاوە سوێرەکان و دۆخی نەبوونی خسڵەتوەرگرتنە لە فۆرمی مێخودادا. زۆرجار دۆخی نەبوونی خسڵەتوەرگرتن و ناتایبەتکردن بە دۆخی پشێویی و بێسەرەوبەرەیی لێکدەدرێتەوە، کە تێگەیشتنێکی هەڵە و ئەمسەردەمیانەیە بۆ ئەو سەردەمە. داستانی ئافڕاندنی بابیلی (ئەنوما ئەلیش) دەقێکی ناوازەیە، کە بە زمانی ئاشوری و هێڵی بزماری بابیلی کۆن نووسراوە و لە ساڵی 1849 لە پەڕتووکخانەی ئاشوربانیپال لە نەینەوا دۆزراوەتەوە. سەردەمی نووسینی ئەنوما ئەلیش بۆ 18 تا 12 سەدە پێش زایین دەگەڕێتەوە، لەکاتێکدا کۆنترین نووسراویی ئوستورەیی و تایبەت بە ئافڕاندن لە یۆنانی کۆن، نزیکەی 8 سەدە پێش زانین لەلایەن هزیۆدەوە بەناوی تیۆگۆنیا نووسراوە.
لەم سۆنگەوە دەبێت، لەم ئاستەدا بچینە ئەودیوو چاکە و خراپەی ئەو سەردەمەی کە سەردەمی پێشووتری تێدا دەخوێنینەوە. بۆ ئەم ئامانجە، دەقی «ئەنوما ئەلیش» وەردەگرین و سەرپێیانە کۆمەڵێک ئاماژەی لێدەردەهێنین. سەرەتا هەر لە دەسپێکی دەقەکەوە دەستپێدەکەین کە لەسەر زاگە و پەیدابوون چڕدەبێتەوە؛ بۆ ئەم مەبەستەش چەند دێڕێک لە دەقەکە بەمشێوەی لای خوارەوە دەهێنینەوە:
کاتێک لەسەرەوە، هێشتا ئاسمان ناوی نەبوو
و ئەرد لەژێریدا هێشتا بێ‌ناو بوو
و ئەو ئاوە دێرینانەی کە هێنانییەبوون
لەگەڵ تیاماتی زیرەک و داهێنەر، خەرەوەی هەدووکیان [ئاسمان و ئەرد]
هەردووکیان ئاوەکانیان تێکەڵکرد و بوون بە یەک
هێشتا هیچ ئەردێک دەرنەکەوتبوو و هیچ قامیشەڵانێک نەئافەرێنرابوو
هێشتا هیچ کام لە خوداکان بۆ دەرکەوتن بانگهێش نەکراون
و هیچ کامیان ناویان نەبوو و هیچ چارەنووسێک دەستنیشان نەکرابوو
و لەو ساتەدا خوداکان لەنێوان ئاسماندا ئافەرێنران
... [باس لە درووستبوونی خوداکان دەکرێت] ...
ڕۆژگارێکی دوورودرێژ تێپەڕی و دواتر ئەوان پێشیاندانەوە
وەک دەبینین لەسەرەتادا، دەقەکە بە دوان لە تیامات دەستپێدەکات، دۆخێک کە وادەردەکەوێت هێشتا هیچ نەزمێک لە ئارادا نییە، هیچ شتێک هێشتا خسڵەتی وەرنەگرتووە و چارەنووسی هیچ شتێک دیاری نەکراوە و ناو لە هیچ شتێک نەنراوە و دواجار هیچ شتێک لە هیچ شتێک جیا و جیاواز نەکراوە. بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێین ئەم دەربڕینانە بەمانای ئەوە نایەت کە شتەکان و جیهان نەهاتۆتەبوون؛ واتە بەمانای نەبوون نایەت بەڵکوو بەمانای تیامات کە ئاوی سوێری سەرزەوییە دێت. سەرنجڕاکێشی ئەم دۆخە لەوەدایە تیامات و ئاپزو کە هەردووکیان دەلالەت لە دۆخی سەرەتایی دەکەن خۆیان ئاون؛ تیامات ئاوە سوێرەکانی سەر ڕووبەرەکانە وەک دەریاکان و زەریاکان و ئاپزو ئاوە شیرینەکانی ژێر ڕووبەرەکانە وەک کانی و ڕووبارەکان. یەکەم گۆکردنی فەلسەفە سەبارەت بە زاگەی «بوون» بریتییە لە «ئاو» کە لە زاری تاڵسی فەیلەسوفەوە دەڕسکێت. لەم دەقەشدا تیاماتکە دەلالەتە لە زاگەی بوون و پەیدابوون، بریتییە لە «ئاو». ئەوە ڕوونە کە ناواخنی ئەو دوو «ئاو»ە لەو دوو چاخە جیاوازەدا، بە ئەندازەی ناواخنی ئەتۆمی فەلسەفەی یۆنانی و ئەتۆمی فیزیای مۆدێرن جیاوازە لە یەکتری.
لێ بەناڕاستەوخۆ ئەو ئاماژەشی هەڵگرتووە، نەک گەردوون بەڵکوو زاگەی ژیان، یان بەدەربڕینێکی دەقیق‌تر، زاگەی ژیانی چاخی بەردینی نوێ لە ئاوەوە دەڕسکێت و بەناو سیستەمی ئاودێریدا ئاوەدان دەبێتەوە. لەم پنتەوە ئاو دەبێتە سەرچاوە و زاگەی پەیدابوون. ڕۆنانی خودیی وشەی ئاوەدان لە زمانی کوردیدا بریتییە لە «ئاو+ئە+دان»؛ چەند مانایەکی وشەی «دان» بریتین لە (کردن) ، (ددان) ، (دانەوێڵە) ، (شوێن) و (بەخشین) و ... هتد. «ئاوەدان» هاوکات مانای ئاودێریکردن، ئاوکردن یان ئاودانی هەڵگرتووە. دیارە ئاودانی کێڵگە (ئاودێری) یان ئاودانی ئاژەڵ بەمانای ژیان بەخشین و ژیانەوە بەوانە دێت. بەدیووێکی تردا لە هەر شوێنێک ئاو و ئاودان بە دانەوێلە هەبێت ئەوا ئاوەدانی، ژیان و کۆمەڵ هەیە و ئەمەش دەربڕی چاخی نیولیتیک و شۆڕشی کشتووکاڵییە کە ژیان ڕاستەوخۆ گرێدراوی ئاو بوو. وشەی «ئاوەدانی» لە تێگەیشتنی چاخی نیولیتیکەوە بۆ ژیان ڕسکاوە و تا ئەمڕۆش هەمان مانای هەڵگرتووە.
ڕەنگە هیچ وشەیەک بە ئەندازەی «ئاو» نزیک نەبێت لە ناواخنی دۆخی سەرەتاییەوە ئەوکاتەی هێشتا ئاگایی مرۆڤ لەنێوان فرەیی و یەکایەتیدا لە هاتوچۆدا بوو و نەگیرسابووە وە. با گریمانەی ئەوە بکەین لە ژیانی کۆمەڵێک مرۆڤی گریمانەکراوی بەناوی «ئەلف» ئاو نەبووایە؛ شلەی تر هەبووایە بەڵام ئاو نەبووایە. لەو بارەدا ئەگەر کەسێک لە شوێنێکیترەوە بهاتبایە بەناوی «ب» و ئاوی لێ بووایە. پاشان کەسی شوێنی «ب» بیویستبا بە چەمک، تێگەیشتن و وشە بەردەستەکانی شوێنی «ئەلف» باسی ئاوی بکردایە بۆیان، ئەوا بە زۆرترین ئەگەرەوە بەم شێوەیە ئاوی دەردەبڕی: «ئاو، شلەیەکی بێ‌ڕەنگ، بێ‌تام و بێ‌بۆنە». هەموو شلەکانی ئەوانیش ڕەنگ، تام و بۆنی هەبوو. لەم حاڵەتەدا، پێناسەی «ئاو» لەناو وشە و چەمکە بەردەستەکانی «ئەلف»دا بەشێوەیەکی نێگەتیڤ و نەرێنی دەبوو، بەو مانایەیی لەجیاتی ئەوەی لە ڕێگەی خسڵەت پێبەخشین و بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئاوی پێناسە بکردبا، ئەوا بەشێوەی نەرێنی لە ڕێگەی خڵسەت لێداماڵین و نەفیکردنی خسڵەتەوە ئاوی پێناسەدەکرد. لەم سۆنگەوە هەرگیز بە دەقیقی لەناو تێگەیشتنی کەسانی باری «ئەلف»دا، وێنای «ئاو» ڕاستەوخۆ و پۆزەتیڤ ناگات، بەڵکوو هەمیشە لە شێوەی نەفیدا و لە ڕێگەی خسڵەت‌داماڵین لە کۆمەڵێ شلەی ترەوە جێدەکەوت. کێشەی سەرەکی ئەم جۆرە لە گواستنەوەی مانا و ناواخن، ئەوەیە هیچکات خودی وێناکە لە ڕێگەی خۆیەوە ناگات بەڵکوو لە ڕێگەی نەفیکردنی وێنای ترەوە دەگات. بە نەتیجە ئەو وێنایەی لەلای کەسانی «ئەلف» بۆ «ئاو» جێدەکەوێت خودی وێنای ئاو نییە، بەڵکوو وێنای نەفیکردنەوەی کۆمەڵێک وێنای پڕ و پۆزەتیڤی شلەی ترە.
تێگەیشتن لە ئاگایی سەرەتایی بۆ مرۆڤی ئەم سەردەمە هەمان دۆخی تێگەیشتن لە «ئاو»ی هەیە لەو دۆخە گریمانەکراوەی کە باسمانکرد. لەم پنتەوە باشتر لەو چەند دێڕەی سەرەتایی دەقەکە تێدەگەین کە لە ڕێگەی نەفیکردنەوە دەیەوێت دۆخی تیامات بگوازێتەوە. هەندێ جار ئەم نەفیکردنەوە ڕێزمانییە سەردەکێشێت بۆ نەفیکردنەوەی خودی واقیع؛ ئەم حاڵەتە بەڕوونی لە گوزارشتکردن لە دۆخی کایۆسی خۆی دەبینێتەوە.
ڕوویەکی تری «ئاو» یان هەر شلەیەکی تر کە تەنی شلە، بەبەراورد بە تەنە ڕەقەکان ئەوەیە؛ ئاو شکڵ و شێوەی جێگیری نییە بەڵکوو بەگوێرەی ئەو دۆخ و بارەی کە تێیدایە شێوە و شکڵی دەگۆڕێت و لەمەوە دەکرێت دەرەنجامگیری ئەوە بکرێت کە ئاو بێشێوە، بێ‌نەزم و بێ‌شکڵە بەڵام ئەم وەسفانە دەرحەق بە ئاو دەقیق نین، لەبەرئەوەی هەر لە بنەڕەتەوە دۆخی ئاو (شلەکان) جیایە لە دۆخی تەنە ڕەقەکان و بەو وەسفانەی کە بۆ تەنە ڕەقەکان بەردەستن ناکرێت لە شلەکان بدوێین و ئەگەر ئەوە بکەین هەمیشە وێنەیەکی هەڵگەڕاوەی تەنە ڕەقەکان بە شلەکان دەبەخشین. لەم سۆنگەوە ئەوە باشتر ڕوون جیاوازی نێوان ئاو و ڕووناکی ڕووندەبێتەوە؛ ڕووناکی هەموو خەسڵەتەکانی ئاوی هەیە سەرەڕای ئەوەی بارستایی نییە و نەبینراوە و ئەمەش بۆ تێگەیشتن لە خودا زیاتر مانابەخشە.
ئەم جۆرە خوێندنەوەیە بۆ زمانی کوردی دەکرێت بۆ زۆر ڕەهەند و پانتایی تری ناو زمانی کوردی بەکاری بەرین و هێشتا هەر ڕوونکەرەوە بێت. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە دەبێت ئەوەش بڵێم هەموو ئەوانەی لەم وتارەدا خرانە بەرباس تەنیا گریمانەن و دەشێت بەوجۆرە نەبن. هەر ئەم گومانەشە
1- زمان و ئوستورە، ئێرنست کاسیرەر
2- هەمان سەرچاوەی پێشوو
3- هەمان سەرچاوەی پێشوو
4- فەلسەفەی فۆرمە ڕەمزییەکان؛ بەرگی دووەم: هزری ئوستورەیی، ئێرنست کاسیرەر
5- فەلسەفەی ئوستورەناسی، شیلینگ
6- Placenta
[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 354 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 03-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 17-06-2021
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-06-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 354 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
دینا حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
ژیاننامە
فەلاح میسری
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  531,844
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,712
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
دینا حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
ژیاننامە
فەلاح میسری
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.844 چرکە!