ڕەحمەت لەو کەسەی دوو دڵ یەکدەخا، نەعلەت لەو کەسەر دوو دڵ لێکدەکا.
نەعلەت: نەفرەت. ئەو کەسانەی لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دەورونەخشی باشیان هەیە لە ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان، بە کەسی باش تەماشادەکرێن، بەپێچەوانەشەوە. پەندەکە مەبەستی خۆشەویستی نێوان کوڕ و کچە، دەکرێت هاوکاری بکرێن پێکبگەن، نەک جیاببنەوە. [1]