ڕێوی تا قنگی نەدەرێ لە کونێ، نایەتە دەرێ.
ڕێوی ئاژەڵێکی کێوی گۆشتخۆرە، لە کوردەواردا بە فێڵباز ناسراوە، ڕێوی دەچێتە ناو کونە شاخەوە و دەیکاتە لانەی خۆی، کاتێک ڕاوچییەک بیەوێت بیگرێت، دەبێت کەرەستەی پێویستی ڕاوی پێبێت و هەتا بن کونەکەی بڕوات، بۆ ئەوەی ڕێوییەکە بگرێت، واتە: هەموو کارێک دەبێت پێویستیی بۆ ئامادەبکەی، پاشان دەستپێبکەیت.[1]