زۆربڵێ کەس لێی حاڵی نابێ.
حاڵی نابێ: تێی ناگات. لە کۆبوونەوە و گفتوگۆی نێوان کەسەکاندا، هەندێک کەس زۆر دەڵێن، بەشێوەیەک دەرفەت بە کەس نادەن، قسەبکەن، هێندەی تێکەڵوپێکەڵی دەکەن، ڕیسەکە بەدەستیانەوە دەئاڵۆزێت، خۆشیان سەر لە قسەکانی خۆیان دەرناکەن. بۆ کەسێک بەکاردێ کە زۆر بڕێسێ، خۆشی لەخۆی تێنەگا چی دەڵێت.[1]