ناونیشانی بابەت: ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی HPV بوون چۆن کرداری سێکس ئەنجامبدەن؟ یاخود بیانەوێ منداڵیان ببێ؟
ئامادەکردن و نووسین: د. #دێراو سەعید عوسمان#
ڤایرۆسی HPV یەکێکە لە باوترین جۆری ڤایرۆسی نەخۆشییە سێکسیە گوازراوەکان، کە لە چەند شوێنێکی لەشدا بالوکە یاخود هەڵئاوساوی بچوک یا سووربوونەوە درووستەکەن وەک لە ناوچەی کۆئەندامی زاوزێ و دەم و قوڕگ لەهەردوو ڕەگەزدا.
- هەندێک جار کە کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت چاک دەبێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی هەبووبێ، زۆربەی جاریش ڤایرۆسەکە تا یەک دوو ساڵ دەمێنێتەوە، هەندێک جاریش بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە و هەرکات کەسەکە بەرگری لەشی دابەزی ئەوا بالوکەکان درووستدەبن و نیشانەکان دەردەکەون.
=KTML_Bold=کاتێک کەسێک دەستنیشان دەکرێت بەم ڤایرۆسە، پێویستە هەستیارانە مامەڵە بکات تاکوو نەگوازرێتەوە بۆ کەسی بەرانبەر بەم شێوازانە:-=KTML_End=
- سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ لابردنی بالوکەکان.
- بەهیچ شێوەیەک نابێت کاری سێکسی ئەنجام بدات بەبێ بەکارهێنانی کۆندۆم.
- کاتێک کەسەکە چارەسەر وەردەگرێت بۆ بالوکەکان و نامێنن، پێویستە تا سێ مانگ دوای دیارنەمانی بالوکەکان چاوەڕێ بکات ئەگەر بالوکەکان دەرنەکەوتنەوە ئینجا دەتوانێ بەبێ کۆندۆم سەرجێی بکات.
- وەرگرتنی ڤاکسین زۆر گرنگە هەم بۆ کەسە تووشبووەکە هەم بۆ بەرانبەرەکەشی، بەڵام وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن کەسی تووشبووە بۆ چارەسەر نییە، بەڵکوو بۆ ئەوەیە کاتێک ڤایرۆسەکە نەما لە لەشیدا ئەوا جارێکیتر تووشی ڤایرۆسی نوێ نەبێتەوە.
- ئەگەر کەسێک بیەوێت منداڵی ببێت و تووشبی ئەم ڤایرۆسە بوبێت و چاوەڕێ نەکات هەتاکوو چاکدەبێتەوە ، ئەوا ئەتوانرێت بە ڕێگای شتنەوەی سپێرمەکان لە تاقیگە و گواستنەوەی بۆ ڕەحمی ژنەکە، ببنە خاوەنی منداڵ، بەبێ ئەوەی ڤایرۆسەکە بگوازرێتەوە.
- یاخود پیاوەکە فێردەکرێت کە بەڕێگای تایبەت و بە ئامێرێک سپێرمەکە بکاتە ناو گیانی خێزانەکەی. [1]