ناونیشانی بابەت: ئەو خۆراکانە چین کەسوڕی خوێن چالاک دەکەن و ئازار و گرژی ماسوولکەکان کەمدەکەنەوە؟
ئامادەکردن و نووسین: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
سووڕی خوێن ئەو ھۆکاری گواستنەوەیە لە لەشدا، کە خواردن و ئۆکسجین دەگەیەنێتە ھەموو ئەندامەکانی جەستەت، لە مێشک بگرە تا دڵ و تا دەگاتە ماسوولکە و پێست . خۆراکی تەندرووست یەکێکە لەو ڕێگایانە بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن، لەگەڵیدا وەرزش ، ئاو خواردنەوە، کۆنتڕۆڵکردنی کێش، جگەرە نەکێشان، دوورکەوتنەوە لە کافایین ..ھتد.
ھەندێک خۆراک بە ڕێژەیەکی زۆر سوڕی خوێن چالاک دەکەن، بۆیە ئەم جارە کە دەچیت بۆ مارکێت و پێداویستییە خۆراکییەکانت دەکڕیت ھەوڵ بدە ئەو جۆرە خۆراکانە ھەڵبژێریت کە ئەمانەن:
1- بیبەری توونی سوور: ئەم جۆرە بیبەرانە تەنیا وەک بەھاراتێک تام و چێژ نادەن بە خۆراکەکانت، بەڵکوو بەڕێژەیەکی زۆر ماددەی کاپسەسینیان تیادایە کە خوێنبەرەکان پاکدەکەنەوە، ھەروەھا ئازارشکێنن و ماسوولکەکانیش خاودەکەنەوە کەئەمەش دەبێتە ھۆی چالاکبوونی زیاتری سووڕی خوێن و کەئەمەش شتێکی باشە بۆ فشاری خوێن .
2- چەوەندەر: ئەم خۆراکە ڕێژەیەکی زۆری نایترەیتی تیادایە، کەلەشدا دەگۆڕێت بۆ نایتریک ئۆکساید، نایتریک ئۆکسایدیش بۆرییەکانی خوێن نەرمدەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاکدەکات لە خانە و شانەکانی لەشدا . ھەندێک لەتوێژینەوەان دەڵێن شەربەتی چەوەندەر فشاری خوێن دادەبەزێنێت بە تایبەت سەرەکەی (سیستۆلیک) .
3- بێرییەکان: کە ئەمیش خێزانی میوەکانی وەکوو شلک و توو و گۆڵدن بێری و بلو بێری و شاتوو و توتڕک ..ھتد دەگرێتەوە. کەبەڕێژەیەکی زۆر ئەنتی ئۆکسیدیان تیادایە، کە بەناوی ئەنتۆسایەنینە کە پارێزگاری لە دیواری بۆرییەکانی خوێن دەکات، و ناھێڵێت ڕەق ببن . ھەروەھا ئەم مادەیە یارمەتیی ڕژانی نایتریک ئۆکساید دەدەن کە فشاری خوێن نزمدەکەنەوە .
4- ماسییە چەورەکان: وەکوو سەلمۆن، ماکیریل کە جۆرە ماسییەکی دەریایە، ھالیبوت ..ھتد. زۆر گرنگن بۆ تەندرووستی دڵ، لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا سێ یان تیادایە و کاریگەرییان ھەیە لەسەر چالاککردنی سوڕی خوێن و دابەزینی فشاری خوێنیش .
5-ھەنار: دەنکە سوورەکانی ھەنار پڕن لەخۆراکە ماددەی بەسوود، بەتایبەت ئەنتی ئۆکسیدەکان و نایترەیت. کە ئەمەش دەبێتە ھۆی کشانی بۆری خوێنەکان و کەمکردنەوەی گرژی ماسوولکەکان، لەگەڵیدا ئاسانی ھاوچۆکردنی سوڕی خوێن . کە دەبێتە ھۆی زیادکردنی ڕۆشتنی ئۆکسجین و خۆراک بۆ ھەموو بەشەکانی تری لەش . کە دەبێتە ھۆی چالاکی و وزەی زیاتر لە مرۆڤدا .
6- سیر: بەڕێژەیەکی زۆر جۆرێک لە سەلفەری تیادایە کە ناوی (ئەلیسین) ە، کەبۆری خوێن خاودەکاتەوە. لەتوێژینەوەکاندا بینراوە ئەو کەسانەی بە ڕێژەیەکی زۆر سیر بەکاردەھێنن لە خۆراکەکانیاندا، کێشەی چالاکی سوڕی خوێنیان نییە و دڵ ناچار نابێت فشاری زیاتری بچێتە سەر بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن .
7- کاکڵەی گوێز: ڕێژەیەکی زۆر جۆرێک لە ئۆمێگا سێ تیادایە کە ناوی ئەلفا-لینۆلینیک- ئەسیدە. کەبینراوە سوڕی خوێن چالاکدەکات و ھەروەھا بەپێی توێژینەوەیەکیش ئەگەر بۆ ماوەی ھەشت ھەفتە بە ڕێکی گوێز بخورێت ئەوا پارێزگاری لەتەندرووستی بۆری خوێندەکات و پاکیان دەکاتەوە و فشاری خوێن دائەبەزێنێت .
8- ترێ: توێژینەوەکان سەلماندویانە ئەو ماددەی دژە ئۆکسیدەی لەناو ترێدا ھەیە یارمەتیی بۆری خوێن دەدات کە بکشێن و باشتر کاربکەن . جگە لەوەی کە ترێ ئەو ھەوکردن و گەردانەی لەناو خۆێندا ھەن و وادەکەن خوێن لێنجتر بێت دەیانگرێت و پاکیاندەکاتەوە . بەمەش سوڕی خوێن چالاکتر دەکات .
9- زەردەچەوە: دژە ھەوکردنێکی بەھێزە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ماددەی کۆرکمینەی کەتیایدایەتی، کەلەگەڵیدا توێژینەوەکان دەڵێن کۆرکمین ڕێژەی دەردانی نایتریک ئۆکساید زیاد دەکەن، کە بۆری خوێن دەکشێنێت و بەو جۆرەش سوڕی خوێن چالاک دەبێت و گرژی ماسوولکە ناھێڵێت .
10- سپێناخ: یارمەتیی بەھێز بوون و گەورەبوونی بۆریەکانی خوێن دەدات، بەو جۆرەش ڕێژەیەکی زۆرتر لەخوێن ھاتوچۆ دەکات، و ھەروەھا بینراوە خواردنی سپێناخ بەڕێژەی زۆر پارێزگاری لە دیواری بۆرییەکانی خوێن دەکات .
11- مزرەمەنییەکان: جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین (سی) یان تیادایە، بە ڕێژەیەکی زۆریش دژە ئۆکسیدیان تیادایە ، کە ھەوکردن کەمدەکەنەوە، جەڵتە و کڵۆت لەناو خوێندا کەمدەکەنەوە و سوڕی خوێن چالاکدەکەن و گرژی و ئازاری جومگە کەمدەکەنەوە . توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەوانەی ڕۆژانە شەربەتی پرتەقاڵی فرێش دەخۆن، فشاری خوێنیان نزمدەبێتەوە. [1]