ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #08-08-2023# #لاهور شێخ جەنگی# شکستهێنانی لیستەکەی ڕاگەیاند و هێرشی توندی کردە سەر #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و بەتێکدانی یەکڕیزی تۆمەتباریان دەکات.
#لاهور شێخ جەنگی#، لەبارەی درووستنەکردنی لیستێکی هاوبەش بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق دەڵێت ”بەشێکی زۆر لەلایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەتایبەت هەردوو پارتی دەسەڵاتدار کە دیارە دەرسیان وەرنەگرتووە لە هەڵەکانی ڕابردوو، دەیانەوێت بەردەوامی بدەن بە نەهامەتییەکان و جارێکیتر #کەرکووک# و ناوچە کێشە لەسەرەکان بکەنەوە قوربانی کێشە و ململانێی سیاسیی و بەرژەوەندییە حزبییەکانیان”.
لاهور شێخ جەنگی لە بەشێکی ئەو پەیامەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 08-08-2023 بڵاویکردەوە هێرشی توند دەکاتە سەر پارتی و یەکێتی و دەڵێت ”دەرکەوت دوو پارتە دەسەڵاتدارەکە هەموو ئەو درووشمانەی کە بەناوی کورد و نیشتمانپەوروەرییەوە بە خەڵکیان دەفرۆشتەوە لە درووشمی درۆینە زیاتر نەبووە، چونکە ئامادەنەبوون بۆ یەکجاریش دەستبەرداری حزبایەتی بن و لەپێناوی میللەتەکەمان یەکڕیزی هەڵبژێرن، بەڵکوو دەیانەوێت ببنەوە بە بارگرانی بۆ خەڵکی کەرکووک و ناوچەی کێشە لەسەرەکان”. [1]