مەکتەبى سیاسى یەکێتیى چاوەڕێى وەڵامى #پارتى دیموکراتى کوردستان# دەکات لە بارەى ئەو داواکارییانەى کە لە کۆبوونەوەى ڕابردوودا خرایە بەردەمیان.
مەکتەبى سیاسى #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# داواى لە شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە بەر لەوەى کۆبوونەوەى چوارەمیان لە بارەى کێشەکانى نێوانیان ئەنجامبدەن وەڵامى ئەو داواکاریانەیان بدەنەوە و دەسەڵاتى بڕیار دانیان هەبێت.
ئەو داواکاریانەى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى خستیویانەتە بەردەم شاندەکەى پارتى بریتیى بوون لە چارەسەرکردنى کێشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە و پرسى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان و یاسایى هەڵبژاردن و کۆمەڵێک پرسى دیکەى حزبى و حکومی نێوانیان.
لە کۆبوونەوەى دوو هەفتەى ڕابردووى نێوان هەردوو مەکتەبى سیاسى شاندەکەى پارتى داوایان کردبوو کاتیان پێبدرێت بۆ ئەوەى لەسەر ئەو پرسە بگەڕێنەوە لاى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و سەرۆکى #حکومەتى هەرێمى کوردستان#. [1]