نیشتەجێکردنی 600 خێزانی خێڵی (ڕەشوان) ی کوردی لە ئەکار (عەکار) و سەفیتەی لوبنان. لە ساڵی 1740ی زایینی.
ئامادەکردن و وەرگێڕانی: م.مەجید صاڵح
ساڵی 2012 لە ترابلوسی لوبنام دەمخوێند، ڕۆژیک مامۆستاکەمان Oussama Kabbara وتی چەند کەستان کوردن؟ پێنج کەس دەستی بەرزکردەوە، ئێمە چوار کەس کورد بووین و یەکترمان دەناسی، پێنجەممان کچێکی لوبنانی خەڵکی شاری عەکار بوو، مامۆستاکەمان دەیناسی، پێی وت سەفا تۆ لە کەیەوە بووی بە کورد؟ وتی مامۆستا ئێمە ئەسڵمان کوردە و سەدان ساڵە لە ئەکار نیشتەجێن، بەڵام بە داخەوە کوردیمان لە بیرچووەتەوە، بەڵام شانازی بە کورد بوونی خۆمانەوە دەکەین.. ئەمڕۆ ئەو بەڵگە نامەیەم بینی کە قسەکانی سەفا دەسەلمێنێ و بەباشم زانی بە یادی ئەو ڕۆژە بیکەم بە کوردی و بڵاوی بکەمەوە.
$ نیشتەجیکردنی 600 بنەماڵەی کورد لە لوبنان$
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شەریعەت لە تەرابلوسی پایتەختی شام، بە ئامادەبوون و واژۆی حاکمی شەریعەت عوسمان ئەلحسێنی و ڕەزامەندی حاکمی تەرابلوسی شام حاجی مستەفا پاشا پەسەند بەڕێوەچوو. بڕیار درا پێدانی زەوی بە 600 بنەماڵە لە خێڵی «ڕەشوان» (لە خێڵە کوردەکان) بۆ نیشتەجێبوونیان لەگەڵ و ئاژەڵ و وڵاخەکانیان، ئەویش دوای ئەو داواکارییەی کە پێشکەشی پارێزگاری تەرابلوسیان کردبوو.
نوێنەرایەتی خێڵی «ڕەشوان» بەگەکان:
- یوسف بەگی کوڕی سلێمان بەگ
- عوسمان بەگ کوڕی حسێن بەگ
- محەمەد بەگ کوڕی سەلجی حسێن بەگ
بەرپرسی دیاریکردنی سنوورەکان، مستەفا بەگ، یەکێک لە ئاغاکانی ویلایەتی تەرابلوس، ئەحمەد ئاغای خەزێنەدار، حاجی عەلی ئاغای ئەمیندار، شێخ عەلی کوڕی شێخ فازیل، باکر بەگ، کوڕی حاجی ئەحمەد کامێشزادە، و ئەفسەری شارەدێی ئەکار، عەبد ئەلڕەحمان ئەفەندی، لەگەڵ شێخەکانی شارۆچکەکە بۆ بەڵگەنامەکردنی سنوورەکان و شایەتحاڵییان.
$سنووری زەوی$
ڕووبەری نەهر العرایس و سەروو و خوارەوەی وەک لە وێنەکەدا دیارە:
- لە قیبلەوە: لە ناوچەی حەڕەش لە شارۆچکەی ئەلشەعرە تا پردی ئەلئەسواد و بۆ پردی نەهر الکبیر کە بە پردی شێخ ئەیەش ناسراوە
لە ڕۆژهەڵاتەوە: لە سنووری بورجی عەرەبەوە بۆ بورجی ئەلمەکسور و تا پردی ئەلئەسواد
- لە باکوورەوە: لە البویبەوە تا دەروازەکانی الحوای شارۆچکەی سەفیتە
- لە خۆراواوە: لە پردی شێخ ئەیەشەوە بۆ پردی ئەلدەهیریە، و لەوێشەوە بۆ گوندی شاس و الدولەیبەی سەربە شارەدێی سەفیتە.
$ مەرجەکان$
- مەڕ و وشتر و مانگا و ئاژەڵەکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی سنوورەکان دیاری دەکەن بو ئەوەی بناسرێنەوە.
- ئەگەر هەر تێکدان یان دەستدرێژیکردنە سەر بەروبوومی کەسێک ئەنجام بدەن، بە پێنج هێندە دەخەمڵێندرێت و لێیان دەسێنرێت.
- نابێ بە هیچ جورێک و خۆیان و تائیفەکەیان هێرش بکەنە سەر هیچ کەسێک بە یان دزی و تاڵان و کوشتن ئەنجام بدەن و ئەگەر هاتە کاری وا کرا دەبێ دەستبەجێ تۆمەتبار ڕادەست بکرێت
- دەبێ پارەی میری بۆ هەر خانوویەک، 5 قروش بدەن. هەروەها پارەی مەڕ و ئاژەڵیش دەدەن بەو پێیەی لە یاسادا هاتووە.
$کەفیلەکان$
- خەلیل ئاغا بولکباش ئیبن عوسمان و دوو براکەی: مەحمەت ئاغا و حەسەن ئاغا.
- محەمەد ئاغا سەرمای ئیبن عەبد الغانی.
- محەمەد ئاغا قەساب باشی ئیبن عوسمان.
- سلێمان ئاغا لەسەر باشی ئیبن یوسف.
$شایەتحاڵەکان$
- عومەر جەویش ئیبن حەسەن
- حەج خەلیل ابن الوتار
- شێخ عەبدولڕەحمان سونینزادە
مستەفا ئەفەندی
- سەید یەحیا ئەفەندی
- حەج عەبدوڵڵا بن یاسین
- محەمەد بن سلێمان الشامی
- ئەو زانایە: عەبدوڵڵا ئەفەندی ئەلخەلیلی
زانا: کاک محەمەد ئەفەندی سکرتێری فەتوا لە تەرابلوس
- ئیبراهیم ئەفەندی کاپتنی پێشوو لە تەرابلوس
- حەسەکی عەبدولڕەحمان ئاغا، ئەفسەرێکە کە خۆی کاندید دەکات
- مستەفا ئاغا ئەلدێز دار.
بەڵگەنامەکە بە زمانی عەرەبی نووسراوە و دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بخوێنرێتەوە.
ئەو نەخشەیەی هاوپێچ کراوە بە پۆستەکەوە شوێنەکانی ئێستای ئەو ناوچەیەیە کە لە بەڵگەنامەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
سەرچاوە: الدار السلطانية ومتصفح الوثائق العثمانية.
[1]