کەمەرە و لوولە هاڕەی دێ، سک لە برسا قۆڕەی دێ.
کەمەرە: پشتێنێکی زێڕ یان زیوی گۆدارە، ژنان دەیبەستنە پشتیان. (فەرهەنگی خاڵ) لوولە: خشڵێکە بۆ دوعا تێخستن بەکاردێ، لەسەر جلی کوردیی دەبەسترێ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بە کەسێک دەوترێ کە هەرچی دەستکەوێت بیدا بەشتی جوان و بیکا بەخۆیدا بەڵام قۆڕەی سکی بێ لە برسا. [1]