=KTML_Bold=پارتى ئامادەکارى بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکووک دەکات، بڕیارە بارەگاکەی پێبدرێتەوە.=KTML_End=
تا ئێستا ڕێکەوتی #27-08-2023# پارتی بارەگاکەی لەو شارە هێزێکى وەزارەتى بەرگرى تێدایە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لەلایەن حکوومەتى ئێراقەوە ئەو بارەگایەی ڕادەستدەکرێتەوە.
حکوومەتى ئێراق داواى کردووە بارەگاکەى #پارتى دیموکراتی کوردستان# لە گەڕەکى شۆراوى #کەرکووک# ڕادەستى پارتى بکرێتەوە کە لە دواى ڕووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرەوە فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى کەرکووک بەکارى دەهێنێت.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە، ئەو هەوڵەى پارتى بۆ وەرگرتنەوەى بارەگاکەى ئاماژەیە بۆ ئەوەى پارتى ئامادەکارى دەکات بەمەبەستى گەڕاندنەوەى بۆ کەرکووک بە تایبەتیش کە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان نزیکە.
لە دواى ڕووداوەکانى 16 ئۆکتۆبەر، پارتى دیموکراتى کوردستان، بە بیانووى ئەوەى #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ناپاکى کردووە و هێزەکانى پێشمەرگەى ژێر دەسەڵاتى ئامادەنەبووە ڕووبەروى هێزەکانى ئێراق ببێتەوە، لە شارى کەرکووک و تەواوى ناوچە کێشە لەسەرەکان کشایەوە.
پێشتر بەرپرسانی پارتی جەختیان لە ئەوە دەکردەوە کە جارێکی دیکە ناگەڕێنەوە کەرکووک، بەڵام ئێستا کە بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەڕێوەبچێت و ئەویش بە تەنیا بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا کردووە، دەیەوێت بگەڕێتەوە. [1]