ئامانجی پارێزی شەکرە و ئەو چارەسەرانەی بەکاردێت بۆ ئەوەیە نەخۆشەکە شەکرەکەی کۆنتڕۆڵ بێت و توشی ماکەکانی نەخۆشییەکە نەبێت، پێویستە کەسەکە جارجارە پشکنینی شەکرە و زەخت بگرێت لە ماڵەوە.
لە کەسێکی توشبوو بە شەکرە ئەگەر پێوانەکانی بەم شێوەیە بێت کە دکتۆر داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە بڵاویکردووەتەوە، واتە شەکرەکەی کۆنتڕۆڵە و توشی هیچ کێشەیەکی تەندرووستی نابێت.
- شەکرەی پێش نان خواردن (بە سکی ناشتا) وا باشە لەنێوان 90 - 130 بێت.
- شەکرەی دوای نان خواردنی لە 180 زیاتر نەبێت.
- بەرزەفشاری خوێن (زەخت) ی 130/80 واتە 13 بە 8 بێت.
- پشکنینی 3 مانگی شەکرە (شەکرەی کەڵەکەبوو - خەزنکراو HbA1c) لە 6.5-7٪ بێت.
=KTML_Bold=- پشکنینی چەورییەکانی بەو شێوەیە بێت:=KTML_End=
1. چەوری دڵ LDL لە 100 کەمتر بێت.
2. چەوری کۆلیسترۆڵ لە 200 کەمتر بێت.
3. چەوری سەرجگەر TG لە 160 کەمتر بێت.
- کێشی لەش ئاسایی بێت و نەخۆشەکە بەردەوام وەرزش بکات.
- پێویستە نەخۆشەکە پشکنینی قاچ و فرمانی گورچیلەکان و ئەنزیمەکانی جگەر و ئیکۆی دڵ و پشکنینی چاو ئەنجام بدات بەپێی پێویستی. [1]