ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #10-09-2023#، بە ئامادەبوونی د. #موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و میوانان، پێشانگای شێوەکاری کەپر، لەلایەن بەشی هونەری شێوەکاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری #سلێمانی# کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا، کە لە گەلەری ئێستا ڕێکەوتی 10-09-2023 لە کارگەی کولتووری کرایەوە، چەندین تابلۆی هونەرمەندان نمایشکرابوو، کە هەریەکە و بە ڕێچکەی خۆی گوزارشتی لە تابلۆکان دەکرد و پێشانگاکە تا #14-09-2023# بەردەوام دەبێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 623 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!