نەگەدەی هەیە نەلاقێ
بۆخۆی دەچێتە بانێ
لە گیانلەبەردا گەدە و لاق دوو بەشی جەستەن، بەڵام لە مەتەڵەکەدا مەبەست لە ئاگر و دوکەڵە کە گەدە و لاقی نییە، چونکە کاتێک بەهۆی سووتانی دار یان هەر تەنێکی ترەوە، ئاگر درووستدەبێت، دوکەلەکەی بۆ ئاسمان بەرز دەبێتەوە و دەگاتە سەربان. وەڵام (دوکەڵی ئاگر) . [1]