سەری بتاشی و زمانی ببڕیت
ئینجا دێتەکار دنیای پێبگرە
مەبەستی مەتەڵەکە پێنووسە، سەری بتاشی و زمانی ببڕیت، واتە: قەڵەم بە قەڵەمدایەن دادەدرێت و نووکەکەت ئامادەدەبێت بۆ نووسین، دادانی پێنووس بەسەرتاشین و تیژکردنی نووکەکەی بە زمان بڕین چووێنراوە، پاشان دەتوانرێت، هەموو شتێکی پێ بنووسرێت. وەڵام (پێنووس) . [1]