ناونیشانی بابەت: دابڕان
ئامادەکردن و نووسین: #دونیا پوشۆ مستەفا#
دابڕان بریتییە لە جێهێشتنی شتێک یا کەسێک یا جێهێشتنی دونیا، دابڕان بەم چەند وشەیە ناتوانرێت پێناسە بکرێت هەر بۆیە لەناو باسەکەدا چەندین نموونەی دابڕان دەهێنینەوە.
خوای گەورە باس لە مرۆڤ دەکات کاتێ دەگاتە سەرە مەرگ ئینجا دەزانێ لەدونیا دادەبڕێ هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێ (وظن أنە الفراق) سورە القیامە
واتە ئەو کەسەی لەسەرە مەرگ دایە دڵنیایە لەوەی کە دادەبڕی و کاتی ماڵئاوایی کردنیەتی
بەڵام بەداخەوە زۆرێک لە ئێمە بێ ئاگاین لەم دابڕانە مەگەر تەنیا زەنگی مەرگ بە ئاگامان بێنێتەوە لە هەمان کاتدا لە کۆتاییدا سوودی نابێ.
ئەگەر سەیری قورئانی پیرۆز بکەین دەبینین کەواباسی دوو خەسلەتی خراپ دەکات کەوا لە مرۆڤدا ڕەنگیان داوەتەوە یەکێکیان لەکاتی خۆشیدا لە خۆبایی دەبێت و خوای گەورە لەبیر دەکات، دووم لەکاتی ناخۆشیدا بێ ئومێد دەبێ خوای گەورە دەفەرمووێ ( بێ ئومێد مەبن خەفەت مەخۆن بۆ ئەوەی کە لەدەستتان چووە)
لەم ئایەتەدا بۆمان دەردەکەوێت و هاوسەنگیەک دروست دەکات لە کاتی خۆشیەکان مەغرور نەبین و لە ناخۆشیەکان خەفەتبار نەبین، بەڵکو دەبێ بەو چارەنووسە ڕازی بین کە خوای گەورە بۆی داناوین، خوای گەورە بۆخۆی دەزانێ چی خراپە و چی باشە خۆی بیسەرو زانایە.
هەروەها پێغەمبەرانیش تووشی چەندین دابڕانی گەورە هاتوونە وەک دابڕانی پێغەمبەر ابراهیم لە اسماعیلی کوڕی و دایکی اسماعیل هاجەرە خاتوون و بەجێ هێشتنیان لە بیابانی حیجاز.
دابڕانی یوسوف لە پێغەمبەر یعقوبی باوکی بۆ چەندەها ساڵ لە تاودووری کوڕەکەی چاوەکانی توانای بینینی نەما.
دابڕانی پێغەمبەر ایوب لە خێزان ومنداڵەکانی و لەدەسدانی ماڵ و سامانەکەی بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە کە وای لێهات ئاوەدانی جێهێشت.
دابڕای پێغەمبەر موسا لە دایک و خوشک و وڵاتی خۆی بۆ ماوەی نزیکەی 10 ساڵ.
دابڕانی پێغەمبەر محمد (صلی اللە علیە وسلم) لە شاری مەککە کاتێک بەرەو مەدیبە کۆچی کرد، بە ئاوڕدانەوەیەک سەیری مەککەی کرد فەرمووی ( ئەی مەککە ئەگەر خەڵکەکەی دەربەدەرم نەکەن لێت دانابڕێم و جێت ناهێڵم) .
ئەم پێغەمبەرانە تووشی خۆشی وناخۆشی بوونەتەوە چەندەها جار تووشی دابڕان بوونە (علیهم الصلاة والسلام)
دابڕانی گەورەش بریتیە لە مردن با هەندێ لەم دابڕانانە بەنموونە بێنینەووە:
دابڕانی دایک و باوک لە مناڵەکانیان
دابڕانی داپیرو باپیر لە نەوەکانیان
دابڕانی دوو هاوڕێی دڵسۆز بۆ یەکتر
دابڕانی مامۆستا لە قوتابیەکانی
دابڕانی لاوێک لە خێزانەکەی کە تازە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە
دابڕانی گیانلەبەرێکی بێچوو لەدایکی کە بەردەوام دایکەکەی چاودێری دەکرد و شیری پێدەدا، لەناکاو کۆمەڵێک گیانلەبەری دڕندە هێرش دەکەنە سەری و دەیکەنە ژەمێکی خۆریاکیان.
دابڕانی گەورە بریتیە لە دابڕانی مرۆڤ لەو دنیایە بەداخەوە گەلێک کەس هەن لەیادیان کردووە، هەندێک بە دوای ماڵ و سامان کەوتوون، مرۆڤ سەیرە کە دەوڵەمەندە بیر لە هەژاری ناکاتەوە ، کە لەش ساغە بیر لەنەخۆشی ناکاتەوە، کە گەنجە بیر لەپیری ناکاتەوە، بەگەنجی خۆی لەخۆبایی دەبێت .
گەر لە نزیکەوە سەیری پیاوێکی پیر بکەین دەبینین کە تەمەبی گەنجی بەسەرچووە و دەستەکانی لەرزۆک بوونە گۆچانێکی بەدەستەوە گرتووە و توانای بینینی کز بووە.
تەنانەت هەندێ جار هەست بە غەریبی دەکات، هەندێ کات حەز بەتەنیایی و هەندێ کاتیش حەز بە ئاوەدانی دەکات.
هەر ڕۆژێکی لێ ئاوا دەبێت هەست دەکات ئەو دنیایە بۆ ئەو هیچ واتایەکی نەماوە ودابڕانی نزیک بۆتەوە.
لەو بارەیەوە پیاو چاکان وتویانە ( ئەو ڕۆژەی لەدایک بووی و هاتیە دنیاوە تۆ دەگریای وخەڵک پێ دەکەنین ، تۆش وابکە ئەو ڕۆژەی ماڵئاوایی دەکەی تۆ بەخۆشحاڵیەوە دنیا بە جێ بێڵی و خەڵکیش لەدەورت بگرین و خەمبار بن). [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراو کوردیپێدیا بە هیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=