لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان، تیپی تۆپی پێی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لەدەرەوەی یاریگەی خۆیدا و لەسەر یاریگەی یانەی هەندرێن، لە شاری #هەولێر# بوونە میوانی لاوانی ئەو یانەیە.
یارییەکە لە کاتژمێر 4:00 ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #06-09-2023# دەستی پێ کردوو لەگەڵ دەستپێک لاوانی هەردوو تیم بەبەهێزی بینران و هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنیان دەدا تا لە خولەکی 30 و لە ڕێگەی یاریزان خۆژی شکور لاوانی پێشمەرگە توانیان گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن تۆمار بکەن، ئەمە و دوایی ئەو گۆڵە یاری بە یەک ئاست بینرا و گێمی یەکەم بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی پێشمەرگەکان کۆتای هات.
گێمی دووەم جیاواز بوو بۆ هەردوو تیم و لە خولەکی 77 یاریزانانی هەندرێن لێدانێکی سزایان بۆ هەژمار کراو (مستەفا قابیلی) یاریزانی هەندرێن لێدانەکەی جێبەجێ کردوو گۆڵپارێزی پۆڵاینی لاوانی پێشمەرگە (ئەحسەن سەعید) توانی تۆپە بەهێزەکە بگێڕیتەوە و ئەو هەلەی هەندرێنی پوچەڵ کردەوە، ئەمە و لە درێژەی هێرشەکانیان و بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ و لە خولەکی 86 یانەی هەندرێن توانی گۆڵی یەکسان کردنەوە تۆمار بکات و کاتی یاسایی بە گۆڵێک بۆ هەردوو تیم کۆتایی هات.
بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە و پێشمەرگەکان توانیان بە ئەنجامی 1-3 گۆڵ بردنەوەیەکی بەنرخ بەدەست بهێنن و بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک گەیشتنیان بە یاری کۆتایی خولی لاوانی کوردستان مسۆگەر کرد.
هەر لە یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین، لاوانی سیروانی نوێ بە بردنەوەی لە شۆڕیجە بە هەمان شێوە گەیشتە یاری کۆتایی و بڕیارە یاری کۆتایی لەنێوان لاوانی پێشمەرگە و سیروانی نوێ لە شاری #سلێمانی# بەڕێوە بچێت. [1]