#پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە ئامادەبوونی #نێچیرڤان بارزانی#، #بافڵ تاڵەبانی#، #مەسرور بارزانی# و #قوباد تاڵەبانی# کۆدەبنەوە.
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی #07-11-2023# کۆبوونەوەیەکی باڵا لە پیرمام لەنێوان یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکرات ئەنجام بدرێت.
کۆبوونەوەکە جگە لە مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن .
لە دوای کۆنگرەی یەکێتی بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە لەنێوان یەکێتی و پارتی ئەنجام دەدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنی هەرێم و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێت. [1]