لە ماڵی خەڵک شامرادە، لە ماڵی خۆی نامورادە.
شاموراد: مەبەست لە کەسی خۆشبەختە. ماڵ تەنیا جێگەیەکی ئارامە مرۆڤ دەتوانێت بەئازادی ڕەفتاری تێدابکات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەندێک کەس خۆشی بە ماڵی خەڵکی دێت و ماڵی خۆشی لێبووە بە جەهاندەم. یان بۆ کەسێک بەکاردێت کە ماڵی خەڵکی زۆر خۆشبەخت بێت بەڵام لە ماڵی خۆی دڵ ئارام نەبێت. [1]