مانگ ئەگەر چواردە بوو، حەوجە بە ئەنگوست ناکات.
حەوجە: پێویستی (فەرهەنگی کانی) ، مانگی چواردە، بەو کاتەی مانگ دەوترێت کە هەموو ڕووی مانگ دیارە، ئەمووست: بە بەری دەست دەوترێت کە دەگرێتە سەر پشتی چاو، بۆ ئەوەی کەمێک بەری ڕووناکی بگرێت و چاو بەئاسانی دوور ببینێت. واتە: کار یان ڕووداوی ئاشکرا پێویستی بە بەڵگە و ڕوونکردنەوە نییە، یان کەسانی زیرەک و بلیمەت، پێویست بە هەڵسەنگاندن ناکات.[1]