پووت (مەن) کە پڕ بوو، شەرمێ لە کەس ناکات.
مەن: دەفرێکی تایبەتییە دانەوێڵەی پێدەپێورێت (فەرهەنگی خاڵ) ، لە قۆناغی پێشووی ژیانی کوردەواردا، کوردان سەودایان بە شت بە شت یان کاڵا بە کاڵا بوو، واتە: چی دەفرۆشیت بەرانبەر بەوە شت وەردەگریت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە سەرڕاست بێت و لە سات و سەودادا ڕێک بێت.[1]