وەک ئەسپێی بکەوێتە دەستی کۆرەی، وای بەسەرهاتووە.
ئەسپێ: گیانەوەرێکی بچووکە، لە پیسیی پەیدادەبێت، ئاڵۆشی دەخاتە جەستەوە (فەرهەنگی خاڵ) ، کۆرە: کوێر یان نابینا، کەسێک ئەسپێ بداتە سەروقژی، لە کوردەواردا بە دەست یەک یەک بۆی دەردەهێنن و دەیان کوژن، پێی دەوترێ: سەردۆزین. بۆ کەسێکی داماو بەکاردێت لە ڕووداوێکدا بکەوێتە بەردەست کەسێکی ستەمکار، خراپی بەسەربێت. [1]