هیچ ئیشێک عەیب نییە، تەنیا دزیی و حیزیی نەبێت.
عەیب: نەنگی (فەرهەنگی وشەنامە) ، دزیی: مەبەست لە بەدەستهێنانی سامان و ماڵی دنیایە، بەشێوەیەکی ناتەندرووست، حیزیی: مەبەست لە کاری بەدڕەوشتییە، واتە: دزیی و کاری بەدڕەوشتی تەنیا دوو کارێکن کە لە دەرەوەی سنووری نەریت و ڕەوشتیی کۆمەڵگەن، هەر کەسێک ئەنجامیبدات، ناوبانگی لەکەدار دەبێت، مەبەست لەوەیە هەموو کارێک بۆ مرۆڤ ئاساییە ئەنجامی بدات، جگە لەو دوو ڕەفتارە.[1]