#قوباد تاڵەبانی# جێگرى سەرۆکى #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ڕایگەیاند، دەبێت ئێراق پابەند بێت بە ناردنی پارە بۆ هەرێم، ئەوەش بە گوێرەى یاساى بودجەى فیدراڵى.
قوباد تاڵەبانى ڕاشیگەیاند، ئێراق لە بابەتی مووچەدا ستەم لە حکومەتی هەرێم و فەرمانبەران دەکات، بۆیە دەبێت بەغدا پابەند بێت، چونکە حکوومەتى هەرێم پابەند بووە.
قسەکانى قوباد تاڵەبانى ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #23-11-2023# لەمیانى لێدوانێکى ڕۆژنامەوانى هات، کە لەبارەى سێ مووچەى کۆتایی ئەمساڵی 2023 دەبێت حکوومەتى ئێراق ئەو پارە بنێرێت، چونکە قەرزارە، ئێمەش وەک حکومەت فشار دەکەین بۆ ئەو پارەیە بنێرێت.
جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم، داواى لە مامۆستایانیش کرد، بگەڕێنەوە بۆ کار و کار ئاسایی بکرێتەوە و ڕاشیگەیاند، مامۆستایان دەتوانن بە ڕێگەى تر نارەزایی دەربڕن، ئێمەش پشتیووانیان دەبین. [1]