بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر #فڕۆکەخانەی هەولێر# و هێزەکانی مقاوەمەی ئیسلامیش بەرپرسیاری خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.
مقاوەمەی ئیسلامی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #23-11-2023# لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە، لە بەرانبەر ئەو تاوانانەی، کە دوژمن دژی گەلەکەمان لە غەزە ئەنجامی دا، هێزەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لە ئێراق بنکەی داگیرکەری ئەمریکییان لە فڕۆکەخانەی هەولێر کردە ئامانج.
مقاوەمەی ئیسلامی ڕاشیگەیاند، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشەکە کراوە، کە ڕاستەوخۆ ئامانجەکەمان پێکاوە، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی هێرشکەوە بخاتەروو.
ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا نە فڕۆکەخانەی هەولێر، نەهیچ لایەنێکی ئەمنی و فەرمی هیچ ڕاگەیەنراو و ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی هێرشەکەوە ڕانەگەیاندووە. [1]