#کەمال کەرکووکی#، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #کەرکووک#- #گەرمیان#، ڕایگەیاند، ئەگەر سەرکردایەتی پارتی بڕیار بدات ئەمشەو #16-10-2023# و دەگەڕێنەوە بۆ شاری کەرکووک.
کەمال کەرکووکی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەم ڕۆژەدا پێتان ڕادەگەیەنن، کە ژمارەیەک کەسی نیشتمانپەروەر، کە لە ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بوون، دوای گەیشتنیان بەو بڕوایەی، کە پارتی بە کارەکانی و هەڵوێستەکانی بۆ گەل و نیشتمان کار دەکات، لەبەر ئەوە بڕیاریان داوە بێنە ناو ڕیزەکانی پارتی.
وتیشی: ئێمە وەکوو مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان، ئەو کەسانە و بنەماڵەکەیان دەناسین، دەشڵێت، هەمیشە وتومانە هەموو پارتەکانی کوردستان، خەڵکی دڵسۆز و گیان لەسەردەستیان هەیە بۆ مافەکانی گەلی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە جارجار کە باسی لایەنێک دەکەین، ژمارەیەک خیانەتکار لەناو ئەو لایەنەدا هەیە، کە بوونە هۆکاری ئەوەی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر ڕووبدات.
وتیشی: ئەوانەی هاتونەتە ڕیزەکانی پارتی لە بنەماڵەی شەهید هاوکارن، هەموو کە ئەو خەباتەیان بۆ هەژمار دەکرێت، وەک ئەوەی لەناو ڕیزەکانی پارتی بووبن و کارییان کردبێت.
لە بارەی گەڕانەوەیان بۆ کەرکووک، کەمال کەرکووکی وتی: ئەگەر سەرکردایەتی پارتی بڕیار بدات ئەمشەو 16-10-2023 دەگەڕێنەوە بۆ ناو شاری کەرکووک.
لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک کشاوەتەوە و تا ئێستا وەک بارەگا نەگەڕاوەتەوە بۆ شارەکە. [1]