لە شاری #هەولێر# و لەنێو هۆڵی شەتڕەنجی خانزاد لە ڕێکەوتی (26-10 تا #02-11-2023#) قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ئێراق بە بەشداری 12 کیژە یاریزان بەڕێوە دەچێت.
لەو پاڵەوانێتییەدا کە پێنج یاریزانی دەگەنە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق بۆ پاڵەوانێتییە دەرەکییەکان، #کارین کەمال# کیژە یاریزانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق دووبارە لەو کێبڕکێ بەهێزە ڕکابەری بۆ گەیشتن بە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق دەکاتەوە.
سەبارەت بە بەشداری ئەو یاریزانە بە ئەزموونەیان، ئەسعەد ئیسماعیل سەرپەرشتیاری گشتی بەشی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت بەم شێوەیە دوا و وتی، بەشی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە تەنیا لە کوڕە پاڵەوانەکانی پێک نایەت بەڵکوو هەمیشە کچانمان لە پێشەنگ بوون و توانیویانە لە ترۆپکی سەرکەوتنەکان ببینرێن، ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە کارین کەمال وەک تاکە کیژە یاریزانی یانەی پێشمەرگە توانیویەتی بە ئاستێکی بەرز لەو پاڵەوانێتیانە ببینرێت کە بەشدار بووە چ لەنێو خۆ یاخود دەرەوەی وڵات، ئیسماعیل وتیشی لە دوا قۆناغی پاڵاوتن کە لە شاری هەولێرە، کارین وەک یاریزانی یانەی پێشمەرگە و لە شاری #سلێمانی# بەشدارە و هەرچی یاریزانانی دیکەی بەشدارە پێک دێن لە، (یەمامە عاسف، و داد سەباح، دڵپاک ئیسماعیل، سەبا جەمال لە شاری #بەغدا#، سارا مەسعود، پەروا پشتیوان، بەهرە سەمیر و لەنیا سەڵاحەدین لە شاری هەولێر، سومەیە جاسم لە شاری کەربەلا، سالی عەباس لە شاری بەسرە، درین کەمال لە شاری #دهۆک#).
ئەمە و پێش دەستپێکی یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #25-10-2023# قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی کوڕان لە شاری سلێمانی و لەنێو هۆڵی هۆتێل داوا دەست پێدەکات کە بە هەمان شێوە 12 یاریزان تێیدا بەشدارە و 4 لەو یاریزانانە پاڵەوانانی یانەی پێشمەرگەن کە بریتین لە (زرنگ سەڵاح، ئاکار عەلی، ئەحمەد جەزا و ئاریان عەلی). [1]