پەڕڵەمانتارێکى کورد دەڵێت: چارەنووسی ئەو سێ مووچەی ئەمساڵ 2023 نەدراوە حکومەتی هەرێم لێی بەرپرسە و دوایین زانیاریش لەبارەى ناردنى 700 ملیارەکە دەخاتەروو.
دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە لێدوانێکى وتى: ناردنى 700 ملیار دینارەکە پێویستی بە چەند ڕێکارێکی کارگێڕی و پارەی نەختینەی بانکەکانەوە هەیە بەم نزیکانە دەنێردرێت.
دارا سێکانیانى وتیشى: بۆ مووچە نەدراوەکانی ئەمساڵ 2023 #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لێی بەرپرسە و دەبێت چارەسەرى بکات، چونکە مووچەخۆرانی هەرێم دەوامیان بۆ حکومەتی هەرێم کردووە.
لەبارەى هەموارکردنەوەی یاسای بودجە ڕایگەیاند، پێویستە کۆدەنگبین و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ململانێی سیاسی جیابکرێتەوە و مانگانە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەکانیان وەربگرن. [1]