سیستمی خۆراکی و شێوازی ژیانت پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە زیادبوونی کێشی جەستەوە هەیە، ئەگەر لە کێشی زیادەی جەستەت بێزاریت، بە دانانی چەند جۆرێکی خۆراک لە سیستمی خۆراکیی بەیانیانت، دەتوانیت کێشت کەمبکەیتەوە.
=KTML_Bold=1. شەربەت=KTML_End=
خواردنەوەی شەربەتێکی سرووشتیی بەبێ شەکر، تەنیا بە چەرەسات و شیر، بڕی پێویست لە ماددەی خۆراکیی سوودبەخش بەدەستدەهێنیت.
=KTML_Bold=2. هێلکەی کوڵاو=KTML_End=
هەڵبژاردنێکی زۆر باشە بۆ بەیانیان، چونکە پرۆتینی زۆری تێدایە، وزەی پێویستت پێدەدات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیت دەدات لە کێشی زیادەی جەستەت ڕزگارت بێت.
=KTML_Bold=3. پەنیر=KTML_End=
پرۆتینی زۆری تێدایە و تێرت دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی کێش بەتایبەتیی ئەگەر کەم چەوری بێت.
=KTML_Bold=4. شۆفان=KTML_End=
هەڵبژاردنێکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە چەوری جەستە ڕزگاریان بێت، بڕی پێویست لەو ماددە خۆراکییانەی ڕۆژەکەی پێویستی پێیەتی، شۆفان بۆی دابین دەکات.
=KTML_Bold=5. زەڵاتەی میوە=KTML_End=
سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات، یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی کێشی جەستە، لەگەڵ ئەوەشدا تێرت دەکات. [1]