دەمەکەی باریک، قنکەی کونە.
مەبەستی مەتەڵەکە دەرزیی دروومانە، دەمەکەی باریک، مەبەست لە دەرزییە کە لە کانزایەکی باریک درووست دەکرێت و دەمەکەی یان نوکەکەی تیژە بۆ ئەوەی بە ئاسانی قوماش کون بکات، قنکەی کونە، واتە: دەرزی سەرێکی تیژە و سەرەکەی تری کونێکی تێدایە بۆ ئەوەی دەزوو یان داوی بۆ دوورینەوە پێوەبکرت. وەڵام (دەرزی دروومان) . [1]